»  کوردستان
بەرهەمی گەنم لەكەركوك كەمدەبێتەوە




بە وتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، بەرهەمی ئەمساڵی گەنم زۆر كەمبووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، هۆكارەكەشی بۆ كەمئاوی دەگەڕێنێتەوە.
مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” لەمساڵدا بە بەروارد بە ساڵانی رابردوو وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جوتیاران زۆر كەمە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەمساڵدا بەهۆی نەهامەتی و كەمئاوای و خراپی بەرهەمەكان ئێستا بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو هیچ پاڵەپەستۆیەك لەسەر سایلۆی كەركوك نییە”، ئەوەشیخستەڕوو:” لە سێ بەشی زەوییە كشتوكاڵییەكان كە جوتیاران گەنمیان چاندبوو تەنها بەشێكی گەنمەكە باش بووە”.
بەوتەی  سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی كە پشتیان بەسەرچاوەی ئاوی باران بەستووە بەرهەمیان نەبووە، تەنها ئەو شوێنانە بەرهەمیان هەبووە كە گەنمەكان بەشێوەی بەراو چێنراون، وتیشی:”تا ئێستا بەشێوەیەكی گشتی نازانرێت رێژەی بەرهەمی گەنم لە كەركوك لە مساڵدا چەندە”. 
مەردان عەبدولرەحمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بە بەراردو بە بەرهەمەكانی ساڵی رابردوو لە مساڵدا تەنها لە 60% بەرهەمی ساڵی رابردووی لە رووی بەرهەمهێنانی گەنمەوە هەیە”. 
سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، راشیگەیاند:”لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە بڕە پارەی سەرجەم ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 بە جوتیاران دراون و تەنها بڕە پارەی  ساڵی 2017 ماوە بدرێت بە جوتیاران”. 








‌ 536 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:03:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved