»  کوردستان
كارمەندانی كۆمسیۆنی كەركوك دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان



 دوای ئەوەی لە 12 / 5ەوە لە ژێر هەڕەشەی میلیشیا توركمانییەكان شوێنی كارەكەیان جێهێشتبوو، كارمەندانی كۆمسیۆنی كەركوك دەگەڕێنەوە سەر كارەكانی خۆیان و بەڕێوەبەری كۆمسیۆنیش دەڵێت:” تا ئێستا كۆگای كۆمسیۆن هیچ كارمەندێكی لێ نییەو كارەكانی وەستاون”.
عیماد وەلی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”چەند رۆژێكە كارمەندانمان گەڕاونەتەوە سەر دەوامی فەرمی خۆیان  “، ئەوەشیخستەڕوو:” بەڵام كۆگای كۆمسیۆن لە ئێستادا هیچ كارمەندێكی ئێمەی لێنیەو ئیشەكانی كۆمسیۆن سەرجەمیان وەستاون”. 
بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وتیشی:” نوسراوێكمان لە كۆمسیۆنی باڵاوە پێگەیشتووە كە داوایانكردووە  میكانیزمێك بۆ پێدانی شایستە داراییەكان دابنێین بۆ كارمەندانی سەر سندوق كە بەشداربوونە لە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار، هەروەها باسی لەوەشكرد:”كارمەندانی سەر وێستگەو بنكەكانی دەنگدان مافی خۆیانە كە ئەو بڕە پارەیەی دانراوە و وەریبگبرن هەریەكەوە بە پێی كارەكەی خۆی، بەڵام ئەو وێستگانەی كە كێشەی لەسەرەو سوتێندراون لە لایەن كۆمسیۆنەوە ئەوە مافی كارمەندانییش دەفەوتێت و هیچیان بۆ خەرجناكرێت”..
عیماد وەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لێكۆڵینەوە لەو سندوقانە دەكرێن كە سوتێندراون و هۆكارەكەی دەستنیشاندەكرێت” وتیشی “تائێستا  دیاری نەكراوە كە ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ كارمەندان دانراوە كەی رەوانەی شارەكان دەكرێت”.







‌ 990 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:04:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved