»  کوردستان
بۆشایی ئەمنی لەگوندە كوردییەكانی داقوق نیگەرانی لێدەكەوێتەوە




 بۆشایی ئەمنی و جموجۆڵەكانی داعش لە گوندە كوردییەكانی داقوق نیگەرانی لێدەكەوێتەوەو بەرپرسێكی یەكێتییش دەڵێت چەند جارێك داوا لە پۆلیسی فیدراڵی كراوە رێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ پێشگری لەهەر دزەیەكی چەكدارانی داعش.
ئازاد رەشید، لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”چەند جارێك داوامان لە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی كردووە كە بنكەو بارەگاكانیان پێویستی بەوەیە زیاتر توندوتۆڵ بكرێت و رێگریی زیاتر بكەن لە هەر دزەیەك كە تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندشینانی ناوچەكە دەیكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەڵام ئەو هێزەی لەوێ بوونیان هەیە دەڵێن ئێمە فەرمان تەنها لە بەغداوە وەردەگرین و تا لەوێوە داوامان لێنەكرێت جموجوڵ ناكەین”. 
لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، وتیشی:” لە ماوەی رابردوودا لە رێگای فشارەكانمانەوە بەهاوكاری پەرلەمانتاران داوامان كرد كە ئەو هێزەی بوونیان هەیە بچنە ناوچەكانی ئەو دیوی حەوتەغارەوە كە جموجۆڵی داعش بە ئاشكرا هەستی پێدەكرا، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی چۆتە ناوچەكانی ئەودیو ئاوایی فەریقەوە كە لەوێش داعش بە ئاشكرا دەبینرا”.
ئازاد رەشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هێزی پۆلیسی فیدراڵی بەهۆی فشارەكان و هەستكردن بە مەترسی جموجۆڵی داعش ئێستا سنورەكەی فراوانكردووەو هێزێكی زۆری كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی  چەمی رۆخانەش كێوماڵ بكات و  لە پاشماوەكانی داعش پاكی بكاتەوە”.


‌ 525 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:05:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved