»  کوردستان
پیلانێكی نوێ دژ بە كوردی جەلەولا دەگێڕدرێت



بەشێك لە عەرەبەكان سكاڵا دژی لێپرسراوانی كورد لە جەلەولا تۆماردەكەن و بە غەدركردن لێیان تۆمەتباریان دەكەن، بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت:” تۆمەتەكانیان بێ بنەمان”.
خەلیل خوداداد، لێپرسراوی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن چەند كەسێكی عەرەبەوە دژی لێپرسراوانی كورد لە ناوچەكە كراون،  هیچ ئەنجامێكی نابێت، چونكە دادگاش بڕوای بەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە نییە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو كەسانەی سكاڵا تۆمار دەكەن هیچ بەڵگەیەكی راستییان لەبەردەستدا نیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە كورد لە رابردوو غەدری لێكردوون”. 
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، مەبەستی ئەو كەسانەی سكاڵایان كردووە كە بەشێكی زۆریان لە عەشیرەتی كەرەوین، بۆ دروستكردنی فشاری زیاترە لەسەر كورد، وتیشی:” ئەو فشارانەش  بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولایە، بۆ ئەوەی كاندیدەكەی خۆیان دابنێن و هەروەها فشاری زۆرەكەن بۆ ئەوەی وەك كۆمیتەی جەلەولا نەچینەوە ناوچەكە، بەهۆی ئەوەی ئێستا بارەگەكانمان لەلایەن گرووپە میلشیاكانە داگیركراون”.
خەلیل خوداداد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا فشارەكانمان چركردۆتەوە بۆ ئازادكردنی بەریَِوەبەری ناحیەكە كە دەستگراكراوە”، وتیشی:”هیچ شتێك لەلایەن دادگاوە لەسەر بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا نەسلەمێندراوە”. 
باسی لەوەشكرد:” عەرەبەكان كۆمەڵێك كەسیان بۆ شایەدیدان داناوە كە بیسلەمێنن كورد غەدری لێكردوون، بەڵام هیچ كام لە شایدەكانیش ناتوانن بیسەلمێنن كورد غەدری كردووە، بۆیە ئەوی دەیكەن تەنها بیانووە، ئەگینا هیچی دیكە نییە”. 


‌ 679 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:06:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved