»  پەڕەموچ
هاوارێكی بێ دە نگ
پەری قەرە داغی



چركەی بینینی نیگایەك 
دەمخاتەوە دەریای ئەوین
بەبیستنی چرپەو سۆزی 
وەك شۆڕە بی دێمە لەرزین.
چركەی یەكەمی عاشق بوون 
بۆ ئەبەد بیر ناچێتەوە
عاشق بوون دەردێكی سەختە 
دەرمانی نادۆزرێتەوە.
ئازارەكانی ئەستەمە 
 هەردەم لە روح و مێشكدایە
هەركە بە راستی عاشق بێ 
بەرگی غەمی لە بەردایە.
خۆزگەكانم زۆر شیرینن 
سەبوریم بە هیچ كەس نایە.
لەو كاتەوەی عاشقی ئەوم 
هەردەم چاوم لەڕێگایە
شیرینێكم مەعشوەقەكەم
 فەرهادەكەی بێستونە
ئەوەنە شیرینە لەلام 
بەقەد جوانی ئەم گەردونە
فەرهادەكەم بۆ لێم دوری
 ئەو سنورە كۆتابێنە
وەرە سەربخە سەرسینگم 
كۆرپەی دڵم رابژێنە

‌ 134 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:10:52 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved