»  وەرزش
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنان لەسەر لێدانی یەكلاكەرەوە دەكات




هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنان لەسەر لێدانی یەكلارەوە دەكات بۆ ئەوەی لە كاتی مۆندیالدا سەركەوتووبێت لە لێدانە یەكلاكەرەوەكان.
جێرار بێكفۆرد، گۆڵچی  هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، وتی:” هەڵبژاردەی وڵاتەكەی  پێش بەشداریكردن لە مۆندیال راهێنان لەسەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان دەكات بۆ دووركەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی ماڵئاواییكردن لە پاڵەوانێنیتیە گەورەكان بەهۆی لێدانە یەكلاكەرەوەكان”.
ئینگلتەرا خاوەن تۆمارێكی ناخۆشە لە لێدانی یەكلاكەرەوە  كە لە شەش لە دوایین حەت جار لە لێدانی یەكەلاكەرەوە لە پاڵەوانێتییە گەورەكان شكستیهێناوە .
بیكفۆرد لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگا راگەیاندنە ناوخۆییەكانی ئینگلتەرا كە تائێستا دوو یاری نێودەوڵەتی  ئەنجامداوە، وتی:” هەوڵێكی گەورە دەدەین بۆ خۆ ئامادەكردن، چەندین یاریزانی باش هەن لە جێبەجێكردنی لێدانی یەكلاكەرەوەو ئێمە لە م رۆژانەی دواییدا راهێنانی لەسەر دەكەین “.
هەروەها ئەو گۆڵچیە تەمەن 24 ساڵە وتیشی: “ ئەستەم بوو رووبەڕووی ئەو لێدانە یەكەلاكەرەوانە بیت “.
بێكفۆرد گۆڵچی یانەی ئیڤەرتۆن  یەكێكە لەو سێ گۆڵچیەی پێكهاتەی كۆتایی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مۆندیالی رووسیا پاش دوورخستنەوەی جۆ هارت لە لایەن گاریس ساوسگێتی راهێنەرەوە .


 


‌ 567 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:41:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved