نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
سەرۆكی یانەی دەربەندیخان: پلانی تایبەتمان بۆ خولی نایاب دەبێت


تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان شانبەشانی یانەكانی( پێشمەرگەی سلێمانی، ئاكرێ و دهۆك) لەم  وەرزەدا سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان و سەرۆكی یانەكەش دەڵێت :” پلانی تایبەتمان دەبێت”.
محەمەد حاجی فایەق، سەرۆكی یانەی دەربەندیخان لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”  تیپەكان بۆ هەر قۆناغێك پلانی تایبەتی خۆیان هەیە، ئێمەش وەكو یانەی دەربەندیخان پلانمان هەبوو بۆ سەركەوتن بۆ خولی نایاب ئەویش  پشتبەستن بە هاندەرانی دڵسۆزی یانەكەمان، كە توانییان هاوكاری و كۆمەك لە دەرەوەی وڵات كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی یانەكە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانان ئەنجامبدات، چونكە لە رووی داراییەوە ئەو توانایەمان نەبوو”.
سەرۆكی یانەی دەربەندیخان، وتیشی:” خولی نایاب جیاوازترە  لەخولی پلە یەك لەروانگەی ئەوەی لە ریزبەندی یەكەمی هەموو وڵاتانی جیهانە،  هەر لە سەر ئەو بنەمایە  تیپەكەمان بۆ  خولی نایاب  ئامادە دەكەین و گرێبەستی نوێ لەگەڵ یاریزانان ئەنجامدەدەین بە ئامانجی مانەوە لە خولی نایاب، ئەویش بە پشتبەستن بە هاوكاری و پاڵپشتی هاندەرانی یانەكەمان”.
باسی لەوەشكرد: “ هاندەران جێی شانازیین و سەرەتا لەگەڵ دەستە كارگێڕی یانەكەو ژمارەیەك هاندەر توانیمان رابیتەیەك دروست بكەین كە ئامانج لێی دورخستنەوەی هاندەرانە لەهەر توندوتیژییەك،  هەروەها گۆشكردنیانە بە گیانی وەرزشی، ئەمەش بووە هۆكارێكی باش بۆ كۆكردنەوەی  ئەو ژمارە زۆرەی هاندەران لە كچ و كوڕ بە یەك گیان ببنە یاریزانی ژمارە 12 ی یانەكەمان”.

‌ 1507 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:42:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved