»  وەرزش
یاریزانێكی كورد لە هەڵبژادەی باسكەی عێراق سڕ دەكرێت


یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق  لە بڕیارێكیدا  یاریزان  محەمەد عەبدولخالقی تاكە یاریزانی كوردی هەڵبژادەی عێراقی بۆ ماوەی یەك ساڵ سڕ كرد.
سەبارەت بە هۆكارەكانی سڕكردنی ئەو یاریزانە  عەبدولخالق ئەمین، باوكی محمەد، كە لە هەمانكاتدا بریكاری كارەكانێتی بۆ (هەواڵ ) وتی:” هۆكاری سڕكردنەكە دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نەكردنی محەمەد بە رێزی هەڵبژاردەی عێراق  لە پاڵەوانێتی ڕمەزانەی (بەحرێن)، كە لە شاری مەنامە لەم رۆژانەدا بەڕێوەچوو”. وتیشی: “ محەمەد بۆ زیاتر لە ساڵێك  بەبەردەوامی پەیوەست بوو بە هەڵبژاردەی عێراق و یانەی كەرخ، ئەمەش فشارێكی زۆری لە سەری دروست كردبوو بە تایبەتی تەنها پێش یەك ساڵ ژیانی هاوسەرگیری  پێكهێنا بوو “.
ئەوەشیخستەڕوو:” پێش گەشتكردنی تیپی هەڵبژاردەی باسكەی عێراق  بۆ بەحرین، محەمەد هاتەوە هەولێرو پێی ڕاگەیاندم كە زۆر ماندووەو پێویستی بە پشوو هەیە، بۆیە گەشت نەكات لەگەڵ شاندی عێراق، چونكە لە بەشداریكردن ئەو ئاستە پێشكەش ناكات كە لێی چاوەڕوان دەكرێت “.
عەبدولخالق ئاماژەی بۆئەوەشكرد:”  سەرۆكی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق پەیوەندی پێوەكردووە بڕیاری كوڕەكەی و لەگەڵ هۆكارەكانی بۆ باس كردووە و سەرەتا تێگەیشتنی هەبووە بۆ بڕیارەكە، بەڵام دواتر ئەو بڕیارەیان داوە “.
 باوكی ئەو یاریزانە كوردە ئاشكراشیكرد: “ بڕیارەكە نایەكسانییەكی زۆری تێدایە دەر حەق بە كوڕەكەی و هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرنەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریارە كە ڕەنگە مەترسی لە سەر ئاستی هونەری و چارەنووسی كوڕەكەی دروست بكات “.

‌ 611 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:43:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved