»  وەرزش
پاڵەوانێتییەكی كیك بۆكسی كراوە لەكەركوك بەڕێوەدەچێت


پاڵەوانێتییەكی  كراوەی كیك بۆكس بۆ یاریزان و یانەكانی كوردستان لە شاری كەركوك كەركوك ساز دەكرێت.
سەبارەت بە  پاڵەوانێتییەكە، چالاك مەحمود، سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەكە  بۆ( هەاڵ ) وتی:” پاڵەوانێتییەكە لە لایەن  خەمخۆرێكی یارییەكەوە سپۆنسەری دەكرێت ئەویش بەڕێز عەقید سەردار-ە و بەهەمانگی یەكێتی كیك بۆكسی كەركوك و لیژنەی ئۆڵۆمپی ساز دەكرێت “.
هەروەها وتی:” پاڵەوانێتییەكە پاڵەوانێتێكی كراوەیەو لە جۆری  ستایلی های كیكە كە بۆ یەكەمینجارە لە كەركوك ساز دەكرێت “. چالاك مەحمود،ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بڕیارە پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی 28ی مانگی داهاتوو بەریَِوەبچێت و  پاڵەوانێتییەكی  كراوەیەو پێشبینی دەكرێت ژماریەك لە یانەو یاریزانانی كوردستان بەشداری تێدا بكەن”.
ئەوەشیخستەڕوو:” ئەم جۆرە ستایلە یەكەمجارە لە كەركوك ئەنجام دەدرێت و لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدرێت بریتیە لە لێدان لە سەرو كەمەرەوە”.

‌ 1084 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:44:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved