»  هەمەڕەنگ
عەتا ئەحمەد و شاخەوان خەتابارە بڵاودەكەنەوە


هەریەك لە هونەرمەندان عەتا ئەحمەد و شاخەوان هەڵەبجەیی بەرهەمێكی نوێ بەناوی خەتابارە بڵاودەكەنەوەو ئاشكرای دەكەن كاری دەنگی بەرهەمەكە تەواو بووە و لە ئایندەیەكی نزیكشدا كاری كلیپی بۆ ئەنجامدەدرێت.
هونەرمەند شاخەوان هەڵەبجەی، لە لێدوانێكدا رایگەیاند:”بەرهەمی خەتابارە بەرهەمێكی  هاوبەشی من و هونەرمەندی گەورە عەتا ئەحمەدە كە بەشێوەی دوێت وتومانە”، وتیشی:”بەرهەمەكە ئاوازی لەلایەن هونەرمەند عەتا محەمەدەوە بۆ دانراوە و هۆنراوەی بەرهەمەكەش سەردار تۆفیقە و  لە ستۆدیۆی میرۆنۆم لەلایەن هونەرمەند ئەفشین شكوری كارەكانی بۆ ئەنجامدراوە”. 
هەروەها ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە:”لە ئێستادا كاری دەنگی بەرهەمەكە تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیكشدا كاری كلیپی بۆ ئەنجامدەدەرێت”.

‌ 303 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:50:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved