»  کوردستان
مامۆستا تەنسیبكراوەكان دەگوازرێنەوە بۆ سەر میلاكی خوێندنی كوردی لە كەركوك


 

ئەو مامۆستاو فەرمانبەرە كەركوكییانەی سەر بە میلاكی  پەروەردەی گەرمیان بوون لە ئێستادا دەگوازرێنەوە سەر میلاكی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك.

رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی كە لەسەر میلاكی پەروەردەی گەرمیان بوون و لە شاری كەركوك بەشێوەی تەنسیب دەوامیان دەكرد، لەئێستادا سەرجەمیان دەگەڕێنینەوە سەر میلاكی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك “، ئەوەشیخستەڕوو:”لە ئێستادا 29 مامۆستای سەرەتایی كە لەسەر میلاكی پەروەردەی گەرمیان بوون بە شێوەی فەرمی رەزامەندیان بۆ وەرگیراوە گوازراونەتەوە سەر میلاكی خوێندنی كوردی لە كەركوك”.

بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، پێشوتر چەند جارێك داوامان كردووە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە كە ژمارەیان 155 كەسە بەشێوەی فەرمی بگوازرێنەوە سەر كەركوك، بەڵام بەهۆكاری حزبی رێگری دەكرا لە گواستنەوەكانیان”،  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە تاوەكو لە نێو ئەم مانگەدا سەرجەم مامۆستاكانی ناوەندی و ئامادەیی و فەرمانبەرانیش بگوازینەوە سەر میلاكی خوێندنی كوردی لە كەركوك بۆ ئەوەی وەكو ساڵانی پێشوو ئەو كەسانە ماندوو نەبن و بەهاتوچۆكردن و هەروەها ماڵیان لەكەركوكەو كەركوكین مافی خۆیانە لەسەر میلاكی بەشی خوێندنی كوردی بن لە كەركوك “.

‌ 916 جار بینراوه‌
6/9/2018 1:39:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved