»  کوردستان
ئاوی كەركوك: گرتنەوەی روبارەكان لە لایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر كەركوك نییەو ئێران مەترسیە


بە وتەی جێگری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، گرتنەوەی ئاو لە لایەن توركیاوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كەركوك نابێت، بەڵام گەر ئێران ئاو بگرێتەوە كاریكەری لەسەر شارەكە دەبێت”.

ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، جێگری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”پڕكردنی بەنداوی (ئێلسیۆ)ی توركیا هیچ كاریگەریەكی لەسەر ئاوی كەركوك نابێت، تەنها ئەگەر وڵاتی ئێران بەنداو دروستبكات ئەوە كاریگەری لەسەر ئاوی كەركوك دەبێت”، ئەوەشیخستەڕوو:” بۆ ئەمساڵ ئەگەر ئاوەكەش گلبدرێتەوە بەهیچ شێوەیەك كاریگەری لەسەر ئاوی كەركوك نابێت”.

بەوتەی جێگری فەرمانگەی ئاوی كەركوك،پلانەكان بۆ رێگریكردن لە قەیرانی ئاو لە سەرجەم عێراق دەبێت بە بەرنامە بێت كە بە چ رێكارێك بەرهەڵستی كەمئاوی ببینەوە نەك تەنها پارێزگایەك بەرنامەی هەبێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو ئاوەی كە لە ئێستادا لە كەركوك بوونی هەیەو دابەشكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا ئەگەر پێوەرێكی زیرەك هەبێت ئەوە بە دڵنیاییەوە بەشی دوو شاری وەكو كەركوك ئەكات”.

ئەندازیار جیهان ئیبراهیم ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بەنداوی خاسە چای كە لەكەركوك هەیە ناتوانێت پێداویستی ئاوی خواردنەوە بەتەواوی دابینبكات، بەڵكو ئێمە سوودمان لێبینوە بۆ گەڕەكەكانی شۆراو و چەند شوێنێكی دیكە”، وتیشی:”ئەو بەنداوە بچووكانەی دیكەش كە هەن هیچ سوودێكیان نییە بۆ ئاوی خواردنەوە، بەڵكو تەنها بۆ كشتوكاڵ بەكار دەهێنرێت و ئەوەش بەهۆی بچوكیانەوە سوودی ئەوتۆیان بۆ ئاوی خواردنەوە نییە “.

 

‌ 721 جار بینراوه‌
6/9/2018 1:45:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved