»  کوردستان
رێكخستنەكانی پارتی پێشوازی لە سوپای توركیا دەكەن


 

بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی لە دهۆك، بەزاندنی خاكی هەرێم لەلایەن توركیاوە بە چاوساغی لایەنێكی كوردی بووە، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت :رێكخستەكانی پارتی بەشداربوون لە پێشوازیكردن لەو سوپایە.

بڵند شاڵی، وتەبێژی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ( هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو هێزەی توركیا كە هاتونەتە سنورەكانی پارێزگای دهۆك بە رێنیشاندەری و چاوساغی لایەنێكی باڵادەستی هەرێمی كوردستان بووە”، ئەوەشیخستەڕوو:” ئەو بەیاننامەیەی كە ئەنجومەنی وەزیرانیش دەریكردووە بە روونی دیارە كە دەڵێت: هەڵەی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە هێزەكانی سوپای توركیا هاتۆتە نێو خاكی كوردستان، ئەوەش دیارە كە بەیاننامەكە چی دەگەیەنێت”.

وتەبێژی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وتیشی:” بۆچوونی ئێمە وەكو یەكێتی بە روونی دیارە كە ئێمە پشتیوانی سەرجەم حزبە كوردییەكانی سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستانین ، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو بەیاننامەیەی حكومەت كە لەسەر پرسی بەزاندنی سنوری هەرێم لەلایەن توركیاوە دەریكردووە زیاتر لە بەیانامەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەچێت نەك هی حكومەتی هەرێم”، وتیشی:”لایەن هەیە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هاوكاری ئەو هێزەی سوپای توركیا دەكات كە سنوری هەرێمی كوردستانی بەزاندووە”.

لەمیانەی راپۆتێكیشدا كە لە لاپەڕە (3) ئەم ژمارەیە بڵاوبۆتەوە، سەرتیپ جەوهەر، چاودێری سیاسی ئاشكرای دەكات: رێكخستەكانی پارتی بەشداربوون لە پێشوازیكردن لەو سوپایە.

‌ 1191 جار بینراوه‌
6/9/2018 2:32:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved