»  وەرزش
بڕیارەكانی راهێنەر چەند ئەستێرەیەك لە مۆندیال دوور دەخەنەوە




بڕیاری راهێنەرانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018 چەندین پرسیاری وروژاندووە بە تایبەتی پاش دوورخستنەوەی چەند ئەستێرەیەك  لە بەشداریكردن، دیارترینیان زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ وسانی ئەڵمانی و مارتیاڵی فەڕەنسی و ئیكادری ئەرجەنتینین .
ئەم رووداوە یەكەمینجار نییە لە مێژووی مۆندیال، پێشتریش چەند بڕیارێك بە هۆكاری جیاواز جەماوەریان لە بینینی ئەفسانەكان لە یارییەكانی مۆندیال بێبەش كردووە.
 لە خوارەوە دیاترین پێنج ئەستێرەی تۆپی پێی دەخەینەڕوو كە لە یارییەكانی مۆندیال دوورخراونەتەوە : 
* مارادۆنا سەرباری ئەوەی لە تەمەنی 16 ساڵییەوە چووە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەڵام  لە مۆندیالی 1978 مێنۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕەتیكردووە بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی بكات بە بیانووی ئەوەی ئەزمونی كەمە، لەو ساڵەدا ئەرجەنتین نازناوەكەی بەدەستهێنا.
* رۆناڵدۆی بەرازیلی لە مۆندیالی 1994، كارلۆس ئەلبێرتۆپێرێرا، لە هیچ یارییەك بەشداری پێنەكرد،ئەویش بەهۆی بوونی چەند ئەستێرەیەكی وەكو رۆماریۆ و بیبیتۆ لە ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل، سامبا نازناوی ئەو مۆندیالەی بەدەستهێنا .
* كانتۆنا یەكێك لە دیارترین  یاریزانانی فەڕەنسا، لە مۆندیالی 1998 كە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ئیمی جاكی راهێنەری فەڕەنسا دووریخستەوەو فەڕەنساش نازناوەكەی بەدەستهێنا .
* ریدۆندۆ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یەكێك لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست لە میژووی تۆپی پێدا، لە موندیالی 1998 باساریلای راهێنەر دوای لەو یاریزانانە كرد كە قژیان درێژە بیبڕن، بەڵام ریدوندۆ ڕەتیكردووە قژی ببڕێت، سەرباری هەوڵەكان بەڵام راهێنەر دووریخستەوە .
* ئەرشاڤین، یەكێك  لە دیارترین یاریزانانی رووسیا لە هەزارەی نوێیدا لە مۆندیالی 2014 نەیتووانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری  بكات بە هۆی بڕیاری كاپیلۆی راهێنەری ئەوسای رووسیا بە بانگهێشت نەكردنی.
‌ 649 جار بینراوه‌
6/9/2018 2:59:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved