نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
سەرپەرشتیاری هونەری ئەكادیمیای هەدەف: ئامانجمان پێگەیاندنی یاریزانە بە شێوەیەكی زانستیانە


 

عەلی یەحیا، سەرپەرشتیاری هونەری ئەكادیمیای هەدەف لە كەركوك، لەم چاوپێكەوتنەی لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)ـدا، باس لە ئامانجی ئەكادیمیاكەیان دەكات و دەڵێت:" ئامانجمان پێگەیاندنی یاریزانە بە شێوەیەكی زانستیانە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خزمەت بە تۆپی پێی شارەكە بكەن.

 

* ئامانج لە دروستكردنی ئەكادیمیای هەدەف چییە؟

-ئەكادیمیای هەدەف  لە 2018 دەستی بە كاركردووە، ئەویش بە ئامانجی پێگەیاندنی یاریزانانە بە زانستیترین شێوە كە لە داهاتوودا بتوانن خزمەت بە تۆپی پێی كەركوك بكەن .

* ئەكادیمیاكەتان چەند یاریزان لەخۆ دەگرێت ؟

- لە ئێستادا 45 یاریزان لە نێوان تەمەنی (6-15 ) ساڵ لە خۆ دەگرێت و بە پێی تەمەنەكانیان دابەش كراون، بەڵام لە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزو كۆتاییهاتنی تاقێكردنەوەكان پێشبینی  زیادبوونی ژمارەی یاریزانەكان دەكەین .

* ئەكادیمیاكە چەند راهێنەر لەخۆ دەگرێت ؟

- دەتونین  بڵێین ستافێكی تەواوی تۆپی پێی تێدایە لە راهێنەری توانای جەستەیی و راهێنەری گۆڵچی و بەندە وەكو راهێنەرو سەرپەرشتیاری گشتیش، كاپتن تەهاو سەرجەمیان خاوەن بڕوانامەی راهێنانی نێودەوڵەتین .

* وەرگرتنی یاریزان لە سەر چ بنەمایەكە ؟

- دەبێت بڕە پارەیەك بدات و خۆشەویستی بۆ یارییەكە هەبێت، ئەوە بڕە پارەیەی لە یاریزانەكە وەردەگێریت لە ئێستا زیاتر بۆ دابینكردنی یاریگایە، چونكە یاریگای تایبەت بە ئاكادیمیاكەمان نییە، جگە لە وەش ئەنجامدانی كۆبونەوەی مانگانەو سازكردنی خولێك بۆ یاریزانان.

*  لە هەفتەیەكدا چەند رۆژ راهێنان دەكەن ؟

- لە ئێستادا لە نێوان 2-3 یەكەی راهێنان دەكەین، بەڵام گەر ژمارەی یاریزانان زیاد بكات، ئەوە یەكەی راهێنانەكان زیاد دەكەین.

* یانەكان چۆن دەتوانن سوود لە یاریزانەكانتان ببینن ؟

- یانەكان دەبێت لە رێگای ئێمەو بە ڕەزامەندی باوكی یاریزانان ئەم كارە بكەن، چونكە یاریزانان لە سەرەتای پەیوەندیكردنیان بە ئەكادیمیاكەوە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام دەدەین بۆ ئەو مەبەستە .

‌ 1594 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:00:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved