»  وەرزش
بەرنامەیەكی وەرزشی دەكرێتە كتێب


پێشكەشكارێكی بەرنامەیەكی وەرزشی، لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی هەموو دیدارە وەرزشییەكانە بەمەبەستی چاپكردنی لە دوو توێی كتێبێكدا.

ئەحمەد جاف، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) باسی لە پرۆەكەی كردو وتی:" پرۆژەكە خۆی لە خۆیدا كۆكردنەوەی ناوەڕۆكی بەرنامەیەكی رادیۆییە كە لە یەكێك لە رادیۆ ناوخۆییەكانی كەركوك پەخش دەكرێت  كە بریتیە لە دیداری  وەرزشی  لەگەڵ یاریزانە دێرینەكانی كەركوك ". وتیشی:" ناوەڕۆكی بەرنامەكە  خۆی  لە ناساندنی یاریزانانە دێرێنەكانی كەركوك لە سەرجەم بوارە وەرزشیەكان و پێكهاتەكاندا دەبینێتەوە كە خزمەتێكی زۆری وەرزشی كەركوكیان كردووە ". ئەحمەد جاف ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" لە نزیكترین دەرفەتدا كار بۆ نوسینەوەی كتێبەكەی دەكات و بە چاپی دەگەیەنێت .

‌ 1237 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:01:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved