»  وەرزش
تیپەكانی گەڕەكە كوردییەكانی كەركوك لە كەلوپەلی وەرزشی بێبەشدەكرێن


 

لە كەركوك كەلوپەلی وەرزشی بەسەر تیپەكانی شارەكەدا دابەشدەكرێت و تەنها تیپەكانی گەڕەكە كوردییەكانی كەركوك ناگرێتەوەو بەڕێوەبەری لاوان و وەرزیش دەڵێت خۆیان بەشدارییان نەكردووە.

ناسیح شوانی، بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك بۆ  لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:" كەلوپەلەكان لە لایەن  وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراقەوە دابین كراوە "، ئاماژەی بەوەشكرد:" كەلوپەلەكان بۆ تیپە بەشداربووەكانی  جامی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بوو كە پێشتر بۆ ئەم مەبەستە فۆرمیان پڕ كردبووە".

شوانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" لە نزیكەی 250 تیپی میللی تەنها نزیكەی 20 تیپ ئەو كەلوپەلەیان وەرگرتووە ".

 بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك روونیكردەوە:" تیپەكانی سنوری رەحیم ئاواو ئازادی و ئیمام قام سەرەڕای ئەوەی ئاگادار كرابوونەوە بۆ بەشداریكردن لە جامەكە، بەڵام بەشداریان نەكرد، بەمەش بێبەش بوون لە وەرگرتنی ئەو كەلوپەلە وەرزشیانە".

‌ 1136 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:02:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved