نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
چەكێكی بەهێز


 

ریفراندۆمە شكستخواردووەكەی كوردستان هێشتا كاریگەری بەسەر كوردستانەوە ماوە، لە نزیكترینیان هاتنی سوپای توركیایە بۆ ناو قوڵایی خاكی هەرێم، چونكە ئەم دەسەڵاتی كوردییە توانای هیچ بەرگرییەكی لە ئاسمان و زەوی ئەم وڵاتە نییە، بەڵكو تەنها دەتوانێت پارێزگاری لەدەسەڵات و بەرژەوەندییە حیزبی و كەسییەكانی بكات و جگە لەمە هیچ ئامانجێكی نییەو، بەچاوی ئومێدەوە لێ ی ناڕوانین.

جگە لە هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی كوردستان و بۆ لێدان لەخودی كورد، ئێستا پڕۆژەی ئاو گلدانەوەكان دەخرێنە روو كە لەلایەن ئێران و توركیاوە دەستكراوە بە گرتنەوەی ئاوی دیجلەو فورات و زێی بچوك. نامەوێت وەكو بابەتێكی ئابوری و ژینگەیی لەسەر ئەم بابەتە بوەستم، چونكە زەرەو زیانەكانی زۆر زۆرن كەدەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان و زیانی بۆ ژینگە هەیەو زیانی لە شوێنەوارە مێژوویەكانی كوردستان دەدات، هێشتا ئەوەی گرنگە هەموان بیزانن، پڕۆژەی ئەنادۆڵی گەورە (گاپ) كە بە مەزنترین پڕۆژەی وڵاتی توركیا دادەنرێت و لەساڵی (2025) كۆتایی دێت، ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە (45) ساڵە كاری لەسەر دەكرێت و بابەتێك نەبووە نهێنی بێت و كەس نەیزانێت، بەڵكو هەمووان زانیویانەو دركیان بە زیانەكانی كردووە، بەڵام چونكە لەمڕۆوە زیانەكانی دەگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆیە تازە بۆتە بابەتێكی جێگای باس.

عێراقی بێپلان كە سەركردەكانی هاوشێوەی سەركردەكانی كوردستان، كار بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانی ناكات، تا ئاوی خواردنەوەیان لێنەبڕێت هەست بە مەترسییەكانی ئاو گلدانەوەو بێ ئاو كردنی عێراق ناكەن!!، پێموایە دەسەڵاتدارانی كوردی و عێراقی، ناتوانن هەڵوێستی جدی و نیشتیمانیانە بەرانبەر ئێران و توركیا بنوێنن، چونكە راوەستان بەرانبەر بەوڵاتانی داگیركەرو نەیار پێویستی بە سەركردەی پاك و نیشتیمانی هەیەو ئیرادەی پۆڵاینی (غاندی) گەرەكە. ئەم قەیرانەی ئێستا رووبەڕووی عێراق بوەتەوە، قەیرانی (ئاو)ە، قەیرانێكە عێراق بەرگەی زیانەكانی ناگرێت، ئەم قەیرانە لە داهاتوودا دەبێتە چەكێكی بەهێز، لە دژی عێراق بەكاریدەهێنن و ئەگەر پڕۆژەی نیشتیمانی و درێژ خایەن بۆ پێشگرتن بە پیلانەكانی ئیـَران و توركیا دانەنرێت، وەك (سولەیمان دەمیرل) وتی: "دەبێت لە داهاتودا عێراق بەرامبەر بە ئاو، نەوت بە توركیا بدات".

 

ئیمزا

هیوا نەجات

‌ 2266 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:10:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved