نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
كورد لەكەركوك لەپێشەنگیەوە بۆ گردبوونەوەیەكی بەشەریی ناكاریگەر
بورهان حاجی سلێمان


لە كاتێكدا لایەنە كوردییەكان سەرقاڵی ملشكاندنی یەكترن، تا دێت رۆڵ و پێگەی كورد لەكەركوك لاوازتر دەبێت و پارێزگارە بەوەكالەتەكەشی هەر رۆژەی فەرمانگەیەك یان بەڕێوەبەرایەتییەك یان بەشێك لە دیوانی پارێزگا لە بەڕێوەبەرێكی كورد (پاكتاو) دەكات، هەموو ئەمانەش هاوكاتن لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی پرۆسەی تەعریب و چۆڵكردنی ناوچەكانی خوارووی كەركوك لەكورد، هەروەها بەناهەق شەهیدكردنی ژن و مناڵی كورد بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
ئێستا كورد لەكەركوك لە بێهێزترین پێگەدایە ئەو بێهێزیەش هەموو جومگەو كایەكانی گرتۆتەوە” دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی بەدەست شیعەوەیەوە، دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری بەدەست سوننەوەیەو شەقامیش توركمان دەیجوڵێنێت، كوردیش لەپەراوێزی رووداوەكاندا وەكو (گردبوونەوەیەكی بەشەریی) ناكاریگەر تەماشاكاری مەرگی خۆیەتی، ئەم قۆناغەش مەترسیدارترین قۆناغە كە تیایدا نەیاران دەیانەوێت كورد بە تەواوی دەستەمۆ بكەن و چیتر نە بتوانێ بێتە شەقام و نەبتوانێتش كاردانەوەی راستەقینەی هەبێت لەبەرانبەر پێشێلكارییەكان جگە لەبەیاننامە دەركردن، لەحاڵەتی بەردەوامی ئەو دۆخەشدا پێموایە لە داهاتوو مافی رادەربڕینیشمان لێ دەسەندرێتەوەو تەنانەت لەسەر پۆستێكی فەیسبوكیش رووبەڕووی سزاو گرتن دەبینەوە. 
هەرچەندە سەرجەم لایەنە كوردییەكان (بەوەی شارەكەشی جێهێشتووە) بەرپرسیارن لەم دۆخەی ئێستاو لەبێدەنگی نواندن بەرانبەر زەوتكردنی مافی كوردو ئەنجامنەدانی خەباتی سیاسی مەدەنی حیزبی لە پێناو بەرژوەندەی گەلی كوردو داكۆكیكردن لە مافەكانی، بەڵام بەتایبەت یەكێتی كە نیوەی كورسییەكانی شارەكەی بەدەستهێناوە بەرپرسیارە، یەكێتی نابێت دژایەتیكردنی حیزبە كوردییەكانی دیكە بۆی بكات بە پاساو بۆ كەمتەرخەمی كردن لەئاست پرسە راستەقینەكە كە داكۆكیكردنە لەوانەی لەهەموو هەڵبژاردنەكانی پێشوودا سەنگ و پێگەیان پاراستووە، هەقیقەتێكیش هەیە؛ بە دەنگدەرو لایەنگرو كادیرەكانی هەموو حیزبەكانەوە لەكەركوك ژمارەیان ناگاتە كادرو موچەخۆرو ئەندام و كارگێڕ مەڵبەندی یەكێتی و كارمەندانی مەكتەب سیاسیەكەی كەركوك، كە ئەگەر تەنها ئەوان بجوڵێنێت ئەوە جارێكی دیكە كۆنترۆڵی شەقام دەكاتەوەو جیاوازییەكی گەورە دروست دەكات، بەڵام ئاخۆ مەڵبەندی كەركوك و مەكتەبی سیاسیش لەكوێی ئەم پرسە چارەنووسازەدان؟ جگە لە هەوڵی تاكە كەسی چیتركراوە؟ بەبێ چوونەناو وەردەكارییەكانەوە وەڵامەكەی لەم پرسیارەدا دەدۆزرێتەوە: ئایا بۆچی سەد توركمانێك بتوانن مانبگرن و گوێیان لێبگیرێت، تەنانەت بە چەكەوە دەستدرێژی بكەنە سەر فەرمانگەیەكی سەربەخۆی دەوڵەت و دەنگی خەڵك گەمارۆ بدەن، بەڵام كورد بەو ژمارە قورسەوە گردبوونەوەیەكی پێنەكرێت و نەتوانێت فشارێك دروست بكات؟!
ئێستا كورد لەكەركوك لەبەردەم دووڕیانێكی چارەنوسسازدایە؛ ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوە پرۆسەی دەستەمۆكردن دەگاتە ئاستێك دەبێت چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی هەڵمەتی راگواستنیش بكەین، یان ئەگەر دەیەوێت ئەو واقعە دژوارەی ئێستا بگۆڕێت، ئەوە دەبێت قۆڵی لێ هەڵبكات،  راستە پرسەكەش كردەئاسان نییە، بەڵام حیزب واتا خەبات و قوربانیدان و راوەدونان زیندانیكردن نەك ئیمتیازات، لە غیابی پرۆژەیەكی نەتەوەیی لە نێو لایەنە كوردییەكانیش، یەكێتی دەبێت بەو ئەركە هەڵسێت، چونكە خەڵك ئەوەی لەسەریان بوو شارەكەیان جێنەهێشت و دەنگیان پێدا، ئەویش دەبێت وەك بەرپرسیارێتییەكی نەتەوەیی و ئەخلاقی قوربانی بۆ بدات.












‌ 1250 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:46:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved