»  کوردستان
 هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی كوردی لە كەركوك رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە



 لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، نەتوانراوە پێداویستییەكانی فێنككەرەوە بۆ خوێندكاران ئامادە بكرێت و بەڕێوەبەری خوێندنی كوردیش داوای هاوكاری دەكات.
رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ(هەواڵ)، رایگەیاند:”تا ئێستا نەتوانراوە سەرجەم پێداویستییەكانی فێنككەرەوە بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دابینبكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە بڕی 50 موەلیدە نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك بۆ هەر سێ بەشی خوێندنی كوردی و عەرەبی و توركمانی كە ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، بەشێك لە مامۆستایان و بەڕێوەبەری خوێندنگەكان لە ئەستۆی خۆیان فێنككەرەوەیان هێناوەو هەروەها شوان داودی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەو بارەیەوە هاوكاری كردوین، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو موەلیدانەی رەوانە كراون بۆ پەروەردەی كەركوك بەشی پێداوسیتەكانمان ناكات، بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو لایەكە كە هاوكاربن بۆ ئەوەی خوێندكاران بتوانن لە كەشێكی ئارام و فێنك تاقیكردنەوەكانیان ئەنجامبدەن”.

‌ 706 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:53:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved