نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
نەوتی كەركوك رەوانەی پاڵاوتگەی بێجی دەكرێت




 بەپێی زانیاریەكانی (هەواڵ)، لە ئێستادا پاڵاوتگەی بێجی چاككراوەتەوە دەستكراوەتەوە بە كاركردن پێش یارییەكە لە ئێستادا رۆژانە بڕی 30 تاوەكو 40 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە رێگای بۆڕیەوە رەوانەی  ئەو پاڵاوتگەیە دەكرێت.
بەپێی زانیارایەكانی هەواڵ كە لەسەرچاوەیەك لە نێو كۆمپانیای نەوتی باكورەوە دەستیكەوتووە، جگە لەوەی لە ئێستادا نەوتی كەركوك رەوانەی هەریەكە لە كۆمپانیای كارو بازیان و بەغدا و گەیارەش دەكرێت هاوكات بۆ پاڵاوتگەی گوێرش رەوانە ئەكرێت، سەرچاوەكە وتیشی:”لە هەفتەی رابردوودا دەستكراوەتەوە بە ناردنی نەوت بۆ پاڵاوتگەی بێجی ئەوەیش لە رێگای بۆریەوە”، روونشیكردەوە:”ئەو نەوتەی رەوانەی بێجی ئەكرێت رۆژانە 30 تا 40 هەزار بەرمیل دەبێت ئەوەش لەدوای چاككردنی بۆڕییەكانی بێجی دێت”.  
هاوكات سەرچاوەكە روونشیكردەوە:”بەشێوەی گشتی سەرجەم ئەو نەوتەی لە كەركوكەوە رەوانە ئەكرێت بۆ پاڵاوتگەكانی ناوخۆ بریتیە لە  210 تا 220 هەزار بەرمیل لە هەر رۆژێكدا”، راشیگەیاند:”لە ئێستادا نەوتی كەركوك تەنها بۆ پاڵاوتگەكانی ناوخۆ دەنێردرێت”. 
هاوكات ئەو سەرچاوەیە ، ئاشكراشیكرد:”لە دوای ئەوەی هەناردەكردنی ئێران وەستێنرا تا ئێستا نازانرێت كەی دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەو وڵاتە”.  

‌ 960 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:53:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved