»  کوردستان
خوڵ و خاشاك كەركوك دەخوات



 خۆڵ و خاشاك تەنگ بە كەركوك هەڵدەچنێت و بەڕێوەبەری شارەوانیش دەڵێت:” بەهۆی كەمی بودجەو نەناردنی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ناتوانرێت بە تەواوەتی شارەكە لە خۆڵ و خاشاك خاوێن بكرێتەوە”.
سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بە هەوڵی تیمەكانی شارەوانی توانراوە خۆڵ و خاشاكی ناو شاری كەركوك و گەڕەكەكان كۆنترۆڵبكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”كەمی بودجەو نەناردنی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وایكردووە نەتوانرێت بە تەواوەتی خۆڵ و خاشاك لە كەركوك بنبڕ بكرێت”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، ئەو بودجەیەی لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پاكردنەوەی ناوشار دەنێردرێت بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەیەكی زۆر كەمە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەهۆی كەمی ئامێرو كرێكارەوە نەتوانراوە وەكو پێویست كارەكان ئەنجامبدرێت”. 
سەردار عەلی، باسی لەوەشكرد:”خەرجنەكردنی پارەو بودجەی پێویست بۆ پاككردنەوەی ناو شارەكە حاڵەتێكەو لەسەرجەم شارەكانی عێراق هەیەو بە پێی پێویست پارە بۆ پاككردنەوە دانانرێت”.

‌ 306 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:54:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved