»  کوردستان
ژمارەی راگری كورد لە كۆلێژەكانی زانكۆی كەركوك كەم دەكرێتەوە





سەرۆكی زانكۆی كەركوك گۆڕانكاری لە راگری كولێژەكان دەكات، مەترسی ئەوەش هەیە راگرە كوردەكانی زانكۆی كەركوك لە 9 راگرەوە بۆ 7 راگر كەمبكرێنەوەو كەسانی توكمان و عەرەب لە شوێنیان دابنرێن. 
بەپێی زانیاریەكان (هەواڵ)، كە لە دیوانی سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوكەوە دەستیكەوتووە، لە ئێستادا دكتۆر عەباس تەقی، سەرۆكی زانكۆی كەركوك، لە هەوڵی گۆڕانكاری لە سەرجەم كولێژەكانی زانكۆكەیە. 
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشیخستەڕوو:”زانكۆی كەركوك پێكهاتووە لە 16 كولێژ كە كورد وەكو زۆرینەی شارەكە 9 راگری كولێژی بەركەوتووەو توركمان 4 راگر و عەرەب 3 راگر”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی ناو دیوانی سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك، سەرۆكی زانكۆی كەركوك، بەنیازە لە كاتی گۆڕانكارییەكاندا لەو 9 پشكەی بەر كورد كەوتووە كەمبكاتەوە بۆ 7 راگڕ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا گفتوگۆكان بەردەوامە لەسەر ئەو گۆرانكاڕیانەو كورد بە گۆڕانكارییەكان رەزامەند بووەو بەو مەرجەی پشكەكانی كەمنەكرێتەوەو نەچێت بۆ پێكهاتەكانی دیكە”.



‌ 460 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:55:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved