»  کوردستان
كەسوكاری حەلاوە نەسرەدین گومان لە لیژنەكەی حكومەت دەكەن



دوای ئەوەی بەهۆی تەقەكردنی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، ژنێك بە فیشەكی دۆشكە شەهیدكراو سێ لە ئەندامانی دیكەی خێزانەكەشیان بریندرابوون، لە ئێستادا كەسوكاری قوربانییەكان گومانیان لە بەلاڕێدابردنی دۆسیەكەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هەیە. 
مەریوان عەلی، یەكێكە لەبریندارەكانی رووداوی تەقەكردنەكە، لەلێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، وتی:”چەند رۆژێك وای رووداوەكە لە كاتژمێر 12 و نیوی شەو پەیوەندیان پێمەوەكردو سەردانی بینای دژە تیرۆری عێراقیم كرد بۆ وەرگرتنی ئیفادە لەسەر رووداوەكە”، وتیشی:”ئەوەی لەلام سەیر بوو تەنها كەسێك بوو ئیفادەی لێوەرگرتم كە خۆی وەكو لیژنە ناساند”. 
ئەو قوربانیەی دەستی تەقەكەرانی دژە تیرۆری عێراقی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا گومانی گۆڕینی كەیسەكەمان لا دروستبووە، چونكە ئەو شەوە پێان وتین كە هێزەكانی دژە تیرۆر نەبوونە تەقەیان لێتان كردووە، بەڵكو ئەوە ئۆتۆمبێلێك بووە تەقەكی كردووە و هەڵهاتووە”. 
هەروەها لای خۆشیەوە جومعە عەبدولكەریم، كوڕی (حەلاوە نەسرەدین) ژنە كوژراوەكە، رایگەیاند:”ئەوەی زیاتر جێگای گومانە ئەوەیە كە ئەو هەمەرەی لەبەردەم بینای دژە تیرۆرە لەكاتی رووداوەكەدا دۆشەكەیەكی لەسەر بووە، دایكیشم بە فیشەكی دۆشكە پێكراوەو شەهید بووە، بەڵام لەدوای رووداوەكە ئەو چەكەیان لەسەر هەمەرەكە لابردووە و چەكێكی جۆری (بی كەی سی)ـیان لەسەر داناو تایەی هەمەرەكەشیان تەقاندووە”، وتیشی:”تاوەكو ئێستا راپۆرتی پزیشكی دادوەریمان وەرنەگرتۆتەوە تا كەیسەكەمان بۆ روون بێتەوە”. 
شەوی 13 لەسەر 14ی ئەم مانگە، بە تەقەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی لەگەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، ژنێك بەناوی حەلاوە نەسرەدین بە فیشەكێكی چەكی جۆری دۆشكە شەهیدكراو سێ لەئەندامانی دیكەی خێزانەكەشیان بریندرابوون، پیشتریش لەكاتی ئاهەنگێڕانی كورددا بە بۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە لەگەڕەكی شۆڕیجە منداڵێكی كورد بە فیشەكی چەكدارەكانی هەمان هێز شەهیدكرا.

‌ 953 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:57:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved