خوێنی دڵم
پەری قەرەداغی
لەكاتی نائومێدیما بە دەنگی بەرز پڕ بە گەردوون
هاوار ئەكەم خۆشمئەوێی تا دواسنوری بۆیەكبوون
من ئەوكەسەم خۆشم دەوێی چاوەڕوانم كەبێیتەوە
گــڕت وەكو خوێنی دڵـم بــەجەستەما ئــەخولێتەوە
شەوی لەیلەتو لقەدری من ئـەو شەوەیـە كـە ئەتبینم
توند توند لــەئــامێزت ئــەگـرم لــەچاوانت رائـەمێنم
ئــەگــەر مردیشم ئــازیزم ئەشهەدووم بەناوی تۆیە
دەسا رەحمێ دوری بەسە شل بوو هێزی ئەم ئەژنۆیە
|