»  پەڕەموچ
بژۆكە سپیەكان
ساڵەح هەلاج



-1-
نزادەكەم لەلای خوا 
بمباتەوەبۆ ئەو كاتە
یەكمانی ناسی 
بەسێدارەی ماچێكەوەخۆم هەڵواسی!
-2-
نیشتمانی بەفر چیایە
هی ئاو كانی
نیشتمانی من دڵی تۆیە!
با هەورەكان بڕوێنەوە
بارانەكەی ڕاوەستێنی
لەبیری چوو چەتر بێنێ!
-4-
لەگەڵ خەمدا دووانەیەكین
ئەو چووەتەناو بوونمەوە
وەكو مەزدا!
-5-
بەهەشتی پیاو 
كۆشی ژنە،
دۆزەخی ژن 
دووری پیاوە!
-6-
شاعیر و هەوروەكو یەكن
ئەو بەباران
ئەمش شیعر دەبارێنن
بۆ ترۆپكی جوانی ژیان!
-7-
لەگەڵ بادا پیاسەبكە
لەگەڵ هەوردا سەما بكە
گۆرانی بۆ ژن بچڕە
گەر ئارامی دڵت دەوێ!

‌ 621 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:09:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved