نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
مرۆڤی بێ ناوەڕۆك
ساكار بەختیار


بینین و تێڕامان لە هەندێك دیاردەو رووداو و نەریتی باوی خەڵكی، نیگەرانی دەخاتە دڵەوە، ئەوەی زیاتر من نیگەران دەكات بوونی مرۆڤی بێ ناوەڕۆكە بە واتایەكی تر زۆر لە گەنجان خەریكی بە رێكردنی ژیانێكی خەیاڵین لە چوارچێوەی چاوەڕوانی و هەوڵنەدان و خۆ سەرقاڵكردن بە سۆشیال میدیا بە شێوەیەكی بێ ئەنجام. لە لایەكی تر سەرقاڵی بە مۆدێلاتی بێ زانیاریەوە. 
لێرەدا دەمەوێت قسەكانم بۆ كچانی وڵاتەكەم بكەم بەداخەوە زۆر كەم ناوی كچان دەبیستین بەشداربن لە چالاكییەكانی وڵات بەدەر لە چالاكی سیاسی، بمانەوێ و نەمانەوێ وڵات پێویستی بە ئێمەی گەنج هەیە، پێویستە بەشێك لە كاتەكانی خۆمان بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان بكەین.
بە بڕوای من وازهێنان لە هەندێك نەریتی دووبارە دەمانگەیەنێت بە ئەنجامێكی باش، كچان با چیتر كە ناوی كچیان بیست تەنیا مۆدێلات و جوانیان نەكەوێتە بیر لە كاتێكدا زۆربەی كچانی ئێستا سەرقاڵی ئەمەن، با چیتر پێویستمان بە رێكخراوەكانی مافی مێینە نەبێت، پێویستمان بە ریكلامەكانی دژی توندوتیژی نەبێت، چونكە كەس ناتوانێت ئەمانە بوەستێنێت جگە لە خۆمان با بەهێز بین هەوڵبدەین خاوەن كار و پیشە و بڕیاری خۆمان بین، لەوێوە دەتوانین ببین بە مرۆڤێكی تێگەیشتو و خاوەن بڕیار
تكایە با بەشێك لە كاتی مۆدێلات بدەین بە خزمەتی خۆمان و وڵاتەكەمان، چیتر نەهێڵین كۆمەڵێك شتی لاوەكی داهێنان و بیركردنەوەكانمان بكوژن سەركەوتن و هەوڵی خودی خۆمان سەركەوتنی وڵاتی خۆمانە..

‌ 848 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:19:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved