»  وەرزش
سویسرییەكان لە رووسیا وندەبن



بوونی زیاتر لە شارێك لە رووسیا كە ناویان رۆستۆفە دەبنە گرفت بۆ ژمارەیەك هاندەری سویسری كە لە پێناو هاندانی هەڵبژاردەكەیان روویان لە روسیا كردبوو.
ژمارەیەك هاندەری سویسری سەریان لێشیوابوو بە مەبەستی مانەوە هەستان دابینكردنی هوتێلێك لە شاری (رۆستۆف فیلكی) نزیك لە شاری مۆسكۆ لە بڕی (رۆستۆف ئال دۆن) لە خوارووی رووسیا كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و سویسرای لە خۆگرتبوو لە مۆندیالی رووسیا، پاش گەیشتنی گرووپەكە بۆ شاری رۆستۆف ئال دۆن هەوڵیاندا ئەو هوتێلەی كە دابینیان كردووە بیدۆزنەوە، بەڵام سوودی نەبوو، پاشان دەسەڵاتدارانی شارەكە بە هانایانەوە چوون وشوێنی مانەوەی بۆ دابینكردن، رۆژی 16/6 هەواڵەكان بڵاویان كردەوە كە ژمارەیەك  لە هاندەرە سویسرییەكان بە مەبەستی ئامادەبوونی یارییەكان  بە ئۆتۆمبێل لە رێگای ئۆكرانیا  روویان لە رووسیا كردو لەو كاتەشدا رێگا وون دەكەن و بەبێ ئاگاداری روو لە ناوچەیەكی ئۆپراسیونی سەربازی لە ناوچەی (دۆنباس ) دەكەن و دەگەنە هیڵی رووبەڕووبوونەوە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەو گرووپە بە سەلامەتی گەیشتنە رووسیا.

‌ 634 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:21:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved