»  وەرزش
خولێكی راهێنانی (c) ئاسیایی لە كەركوك بەڕێوەدەچێت




لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، خولێكی راهێنانی تۆپی پێی ئاسیایی ئاستی (c) بۆ راهێنەران لەكەركوك بەڕێوەدەچێت.
سەعید نوری، سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی: “ خولەكە لە لایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت ورۆژی 15/7 دەستپێدەكات و ماوەی 14 رۆژ دەخایەنێت “.
وتیشی:”  تا ئێستا 24 راهێنەر ناوی خۆیان بۆ بەبەشداریكردن لە  خولەكە تۆمار كردووەو وانەبێژەكەش لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی عێراقەوە دیاریكراوە “ 
سەعید نوری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەم خولە دەبێتە سێیەمین خول لە سەر ئاستی ئاسیاییەوە لە شاری كەركوك ساز دەكرێت “ 
ئەوشیخستەڕوو:” مەرجەكانی بەشداربوون دەبێت لە لایەن یەكێك لە یانەكانەوە پشتگیری بكرێت و سیڤی خۆشی پێشكەش بكات جگە لە دانی رسوومی بەشداربوون كە بڕكەی 500 هەزار دینارە”.

‌ 269 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:23:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved