نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
لایەنە كوردییەكان لە كەركوك پەرتەوازەن و كاروانیش سەختە




كەركوك ئەو شارەی كەوتۆتە بەر ململانێ ناوخۆو ئیقلیمی و دەرەكیەكان و بەو هۆیەوە دەبوو سوودمەند بێت لەو هاوكێشەیە بە پێچەوانەوە ئێستا زیاتر رووی لە پەرتەوازەیی كردووە بە تایبەت لایەنە كوردیەكانی ناو شارەكە لە هەموو زیاتر تیغ لە یەك دەسوون لە كەركوك، لە بەرانبەردا لایەنە عەرەبیە شۆفینییەكان و جەبهەی توركمان لەسەر زۆر ئامانج رێككەوتوون كە دواجار هەر بە زەرەری خەڵكە كوردەكەی شارەكەدا دەشكێتەوە.
هەموو دەزانین بەپێی هەندێك بنەمای پرۆتۆكۆلی و جیهانی لە ئێستادا نەیارانی كورد قایلن بەمانەوەی كورد لە كەركوك، بەڵام ئەگەری هەیە دواجار هاوكێشە سیاسیەكە لە دەستی لایەنە كوردییەكان دەربچێت كە ئەویش خۆی لە خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پێوەری نیشتمانی و ناهاوریزی و نەخوێندنەوەی یەكتر و گوێنەدانە دۆخەكەو بەر لەوەوی دورد لەشارەكە تەرحیل بكرێت، خۆی چۆڵی بكات. 
بیركردنەوە لە سەركەوتنی كەسانی ناو لایەنەكان و هەڵكەوتن و دەسكەوتی ماددی وای لە هەندێك حیزبەكان كردووە پرۆسە نەتەوەیی ستراتیژییەكە فەرامۆش بكەن و بەمەبەستی دژایەتی كردنی لایەنە كوردیەكانی تر بكەونە ژێر كاریگەری حیزبە غەیرە كوردیەكان بە تایبەت بەرەی توركمانی و عەرەبەكانەوە، كە هیچ یەك لەمانە چاویان بەكورد و سەركەوتنیان لە كەركوك هەڵنایەت، لەكاتێكدا هەموو دەزانین سەركەوتنی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستان دەبێتە هۆكاری تووڕەبوون و تەنانەت بەكافرو نۆكەری ئیسرائیلیان ناودەبەن و بەو پاساوە ناڕەوایەش دەنگ بۆ لەناودانی ئەزموونەكانیان كۆدەكەنەوەو كار بۆ لەناوبردن و قڕكردنیان دەكەن. 
كورد ئەمرۆ هەموو پێكەوە لەرووی هەمان گەرداو دەوەستنەوەو هەمان كەشتی بەناو سەختترین قۆناغی مێژوودا بەرەو كەناری ئارامییان دەبات و لەو كاروانە دوورو سەختەش یان هەموومان پێكەوە دەگەینە وشانی یان پێكەوە بە روو زەردی دەخنكێین.

ئیمزا
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ

‌ 727 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:25:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved