»  هەمەڕەنگ
ساردكەرەوەكان پلەی گەرمی زەوی بەرزتر دەكەنەوە




بەپێی دوایین راپۆرتی (IEA) ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە تادێت داواكاری لەسەر ساردكەرەوەكان زیاد دەكات و لەماوەی دە ساڵی داهاتوودا ژمارەی سپلێت و ساردكەرەوەكانی تر لەسەر زەوی لە 1,6ملیارەوە دەگاتە سەرووی 5,7 ملیار دانە بە هەموو جۆرەكانیەوە، ئەمەش ژمارەیەكی ترسناكە چونكە دەبێتە هۆكاری زیادبوونی گازی ژەهراوی و هاوكات لەناو شارە گەورەكاندا پلەی گەرمی لە (1,5ــ2,5) پلەی سیلیزی زیاددەكات بەتایبەت بە شەوان و ئەویش وادەكات خەڵك زیاتر داواكارییان بۆ ساردكەرەوەكان هەبێت كە لە بنچینەدا كارەساتەكە سەختتر دەكات. . 
جێی باسە ئەمریكاو چین و ژاپۆن لە كڕینی ساردكەرەوەكان یەكەمی جیهانن و دواتر وڵاتانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێن، ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە وڵاتانی هیندو خوارووی ئەفریقیا ئەو ئامێرە زیاتر وەك خۆشییەك بەكاردێنن وەك لەوەی پێویستی ناوماڵ بێت. راپۆرتەكە لە كۆتاییدا دەڵێت دەبێت رێكخراوە مرۆییەكان رێگری لە بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم دیاردەیە بگرن.

‌ 412 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:28:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved