»  هەمەڕەنگ
 بەملیۆنان نابینا چاو بەدونیادا هەڵدێننەوە




زانایان مەرەكەبێكی تایبەتیان بە تایپی سێ رەهەندی داهێناوە لەگەڵ مادەیەكی هیلامی كە دەخرێتە سەر بەستەرە خانەكانی بەشی گلێنەی چاو و لەرێگەی پەستانی لیزەرییەوە دەبێتە هۆی بینین لەلای نابینایان. 
تیمێك لە زانایانی زانكۆی نیوكاسل لە رێگەی ئامێرێكی سێ رەهەندییەوە گەیشتوونەتە داهێنانی گلێنەیەكی وردو هاوێنەیەك كە دەتوانێت مرۆڤ لە نابینایی رزگاربكات، لە رێگەی كۆكردنەوەی بەستەرە شانەكانەوە كە لە خۆبەخشێكی چاوساغەوە وەرگیراوە لەگەڵ ئاوێتەی كولاجین و ئەلجینات كە مادەیەكی كیمیاییە دەتوانێت لەماوەی دە رۆژدا گەشەبكات و ببێتە چاوێكی سروشتی كراوەو رۆشن. 
چی كۆنۆن مامۆستای ئەندازەی بایۆلۆژی لە زانكۆی نیوكاسل دەڵێت ئەم مادە هیلامیە پێشكەوتووە دوای چاندنی لەناو چاوی نابیناكان بەماوەی دەرۆژ دەگاتە ئاستی چاوێكی سروشتی و بەم كارەش نابینایی دەچێتە خانەی ئەفسانەكانەوە.
زاناكان لە لێكۆڵینەوەیەك كە لە گۆڤاری “Experimental Eye Research”ـی زانستی بڵاوكراوەتەوە دەڵێن: لەرێگەی پشكنینی چاوی نابینایەكی خۆبەخشەوە توانیمان بگەینە داهێنانی ئەم گلێنە تەكنەلۆژییە، كە پێشتر كار بۆ تایپی سێ رەهەندی بۆ ئەندازەكانی چاو كرابوو.

‌ 348 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:29:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved