»  هەمەڕەنگ
كارداشیان خەون بە سەرۆكایەتی ئەمریكاوە دەبینێت


كیم كارداشیان ئەكتەرو نمایشكاری جلوبەرگ و ئەستێرەی جیهانی بەدووری نازانێت روو لە جیهانی سیاسەت بكات، بەڵام وردەكاری خەونەكانی لەو بوارە دەستنیشان ناكات.
لە وەڵامی پرسیارێكی میدیایی لەسەر كەناڵی (CNN) سەبارەت بەوەی راستە دەیەوێت خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید بكات وتی:” ناكرێت بە هیچ شێوەیەك بە نەخێر وەڵام بدەمەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت لە ئێستاوە كار بۆ ئەو مەبەستە بكەم”. 
ناوبراو روونیشیكردەوە گەر مرۆڤ بیەوێت خەون بە سەركەوتنەوە ببینێت باشترە خەونە بچووكەكان رەتبكاتەوەو هەمیشە خەون بە ئامانجی گەورەوە ببینێت
جێی ئاماژەیە كارداشیان هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لێبوردنی سەرۆكایەتی بۆ ژنێكی ئەمریكی بە رەگەز ئەفریقی دەربكات كە بە حوكمی هەتا هەتایی لە ساڵی 1996ـەوە لەسەر مادە هۆشبەرەكان زیندانی كرابوو.
دوناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا لێبوردنی تایبەتی بۆ ئیلیس جۆنسۆنی  تەمەن (63) ساڵ دەركردو دوای ئەوە بەماوەیەكی كەم ئازادكرا.

‌ 507 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:29:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved