»  هەمەڕەنگ
رێناس (بۆ رۆیشتی) بڵاودەكاتەوە


هونەرمەندی لاوی شاری كەركوك رێناس قادر، ڤیدیۆ كلیپی بۆ رۆیشتی بڵاوكردەوە، وەك خۆشی دەڵێت هیوادارم شایەنی چاوروانی بۆبێتن و بەرهەمەكەم بەدڵی هەمووان بێت. 
رێناس قادر، لە لێدوانێكیدا بۆ دوا لاپەڕەی (هەواڵ)، رایگەیاند:"بەرهەمی (بۆ رۆیشتی) هۆنراوەی رزگار جەباریە و ئاوازی سینان و وێنەگرتن و مۆنتاژی بەرهەمەكەش محەمەد پاك كاری بۆ كردوە"، ئەوەشیخستەروو:"سوپاسی سەرجەم ئەو كەسانەئەكەم كە لەكاتی وێنەگرتن و تۆماركردنی بەهرەمەكە هاوكاریان كردوم". 
بەوتەی ئەو هونەرمەندە، لە ئێستادا ڤیدیۆ كلیپی (بۆ رۆیشتی) سەرجەم كارەكانی تەواو بوە و بڵاوكراوەتەوە، وتیشی:" هیوادارم بەرهەمەكە شایەنی چاوروانی بۆبێت و  بەدڵی هەمووان بێت".
هونەرمەندی لاوی كەركوك، رێناس قادر، خاوەنی چەند بەرهەمێكی گۆرانی تایبەت بەخۆیەتی و لەرابردووشدا كاری سەمای كردوە و لەو بوارشەدا بەشداری چەندین فێستیڤاڵی كردوە.


‌ 177 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:30:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved