»  کوردستان
هیچ گۆڕانكاریەك لە سیستمی وەرگرتنی گەنمدا نییە



وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆی كەركوكەوە هاوشێوەی ساڵی رابردووە، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانیش رایدەگەیەنێت:” وەرگرتنی گەنم بەپێی پلەبەندی و جۆرەكەیەتی”. 
مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە مساڵیشدا نرخی وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆی كەركوكەوە هاوشێوی ساڵی رابردووە و وەرگرتنەكەشی بەپێی پلەبەندی و جۆری باشی گەنمەكەیە”، ئەوەشیخستەڕوو:” جیاواز لە ساڵانی رابردوو سایلۆی كەركوك چۆڵە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بەرهەمی گەنمی جوتیاران كە نیوەی ئەو گەنمەی چاندبوویان بەبەرهەم نەهاتووە”. 
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، تا ئێستا سایلۆی كەركوك بەشێوەیەكی باش ئەو گەنمەی هەیە لە جوتیاران وەریدەگرێت و هیچ جۆرە كێشە و گرفتێكی بۆیان دروستنەكردووە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمەش كارمەندی تایبەت بەخۆمان لە سایلۆ داناوە تا هاوكارو هەماهەنگی جوتیاران بێت”. 
مەردان عەبدولڕەحمان، راشیگەیاند:”لە ئێستادا سایلۆی كەركوك دەرگای كراوەیە بۆوەرگرتنی گەنم و نرخی گەنمی پلە یەكیش بە 750 هەزار دینارە”. 

‌ 253 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:23:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved