نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
مامۆستایانی وانەبێژ داوای مافی خۆیان دەكەن




زیاتر لە دوو  ساڵە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە كەركوك خەرجنەكراوە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردیش دەڵێت:” چەند جارێك داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە بۆ ئەوەی پارەی وانەبێژان خەرج بكەن”.
رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوبەرەی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆی خۆیان پارەی مانگانەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكەن، بەڵام لەكەركوك بەهۆی نەبوونی داهاتی ناوخۆی پێویست، ناتوانرێت ئەو پارەیە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكرێت”، ئەوەشیختسەڕوو:”زیاتر لە دوو  ساڵە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە كەركوك خەرجنەكراوە “. 
بەوتەی بەڕێوبەرەی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، خوێندی كوردی لەكەركوك جیاواز لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی هەرێم كە پارەی داهاتی ناوخۆمان نییە، بۆیە دەبێت لە رێگای وەزارەتی داراییی هەرێمەوە ئەو پارەیە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكرێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:”160 مامۆستای وانەبێژمان لە قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی هەیە لەگەڵ90 ی دیكەش لە قۆناغی سەرەتایی وانە دەڵێنەوە”، وتیشی:”ئەو رێژەیە كەم و زیاد دەكات و بەشێكیان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە واز دەهێنن”. 
رەئوف سەعدوڵا، باسی لەوەشكرد:” چەند جارێك داوامان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كردووە كە ئەو بڕە پارەیە خەرجبكەن و كرێی وانەكان بە وانەبێژان بدرێت”، وتیشی:”لە كۆتا جار بە پێیان راگەیاندووین كە سەرجەم ئەو پارانەی لە لایانە بە دوو جار سەرجەمیان خەرج بكەن”.

‌ 922 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:23:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved