»  کوردستان
یەكێتی ئۆرگانەكانی بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان سەرپشك دەكات




دكتۆر  بڕیار رەشید، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  وەكو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی سەرجەم ئامادەكارییەكان ئەنجامدەدین بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”، ئەوەشیخستەڕوو:”بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدەكانی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مەڵبەندو ئۆرگانەكانی یەكێتی سەرپشكراون بۆ دەستیشنانكردنی ناوی كاندیدەكانی سنورەكانی خۆیان”. 
بەوتەی  وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جگە لەرێنمایەكانی كۆمسیۆن وەكو یەكێتیش بۆ كاندیدەكانمان چەندین رێنمایی و مەرجمان هەیە بۆ مەڵبەندەكان بۆ دەستینشانكردنی كاندیدی كارامەو لێهاتووی سنورەكانیان”. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”مەرجی ئێمە ئەوەیە ئەو كەسانەی كاندید ئەبن پێویستە كەسانی شارەزاو لێهاتوو بن، تا بتوانن لە پەرلەمان داكۆكیكارێكی راستەقینەی  هاوڵاتیان بن لە رێگای بەرنامەو پرۆژەوە”. 
دكتۆر  بڕیار رەشید، راشیگەیاند:”لەو وادەیەی كۆمسیۆن دیاریكردووە بۆ وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان ئێمە سەرجەمیان تەواو دەكەین و بە فەرمی پێشكەشی كۆمسیۆنی دەكەین”.  
 

‌ 1202 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:25:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved