»  کوردستان
بەغدا دەرمانی كەركوك دابین ناكات




ئەو بڕە دەرمانەی كە لە بەغداوە بۆ فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رەوانە دەكرێت كەمەو بەرپرسێكی فەرمانگەكەش دەڵێت:” داهاتی ناوخۆی فەرمانگەكە بەشی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نەخۆشخانەكان ناكات”.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو بەشە  دەرمانانەی لە بەغداوە بۆ فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئەنێردرێت تەنها بەشی 30 بۆ 40% پێداویستیەكانی فەرمانگەكە دەكات”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەگەر بودجەی جێبەجێكردن بۆ فەرمانگەكەمان خەرجبكرێت ئەوە دتوانین نیوە بۆ زیاتر پێداویستییەكانمان پڕبكەینەوە”. 
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، وەزیری دارایی تا ئێستا ئیمزای لەسەر بودجەی بەكاربەر (تەشغیلی) نەكردووە بۆ ئەوەی بۆمان خەرجبكرێت و ئەو پێداویستیانەی هەمانە دابیبنی بكەین، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە وەزارەتی تەندروستی بەغداوە بڕیارە كە لە بودجەی جێبەجێكردن 80% خەرجبكرێت بۆ فەرمانگەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق”. 
دكتۆر بورهان عومەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”داهاتی ناوخۆی فەرمانگەكە مانگانەتەنها 400 بۆ 500 ملیۆن دینارەو ئەوەش تەنها بەشی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نەخۆشخانەكانیش ناكات، بۆیە ناتوانین لەو پارەیەش  دەرمان بۆ قەرمانگەكە بكڕین”، وتیشی:”داهاتی ناوخۆی فەرمانگەكەمان بەشی تەنها یەك لەسەر دەی پێداوسیتەكانمان پڕدەكاتەوە”.

‌ 691 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:27:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved