»  کوردستان
هەوڵی دەركردنی كوردو هێنانەوەی دە هەزارییەكان بۆ كۆمەڵگەكانی جمبور 1و2 دەدرێت




بەمەبەستی گەڕانەوەی عەرەبە تەعریبەكان بۆ ناچەكە، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت فەرمانی دەركردنی دانیشتوانی كوردی دوو كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دەردەكات و عەرەبەكانی سەردەمی رژێمی بەعس دەگەڕێنێتەوە ناوچەكە.
راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بە نوسراوی ژمارە(60410) لە 25ی حوزەیرانی 2018 كە ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای داقوق دەكات داوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەكات بۆ دەركردنی كورد لە لە هەردوو كۆمەڵگەی جەمبوری یەك و دووی سەر بە قەزای داقوق بە بیانووی زیادەڕۆیی.
هاوكات، لویس فندی محەمەد ساڵح قایمقامی قەزای داقوق بە وەكالەت بە نوسراوی 1722/13 لە 26/6/2018  لەسەر هەمان بابەت و نوسراو، نوسراوێك ئاراستەی پۆلیسی قەزاكە دەكات بۆ رووخانی خانووە زیادەڕۆكانی كورد لەسەر ئەو زەوییە كە پێشتر بە كەرتی 12 و 13ی گوندی حەوتەغار ناسرابوو زەویەكەیشی موڵكی كوردەكانی ناوچەكە بوون بەڵام لە ستاڵی 1986 وەكو كۆمەڵگەی تەعریب عەرەبی تێدا (ئیستیتان) كرا تا ساڵی 2003و گەڕانەوەی كورد بۆ سەر ماڵ و موڵكی خۆی .
جێی ئاماژەپێكردنە مەبەستی راكان جبوری لەو كارە سەندنەوەی زەوی كوردەكانی هەفتەغارو پێدانی بە عەرەبەكانی تەعریبە.

‌ 337 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:28:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved