»  کوردستان
پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت رێگری لەدەستبەكاربوونی فەرمانبەرانی كورد دەكات



پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك رێگری لە دەستبەكاربوونی 18 كارمەندی كورد لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك دەكات كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بە رەسمی دامەزراون.
بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە مانگی سێی ئەمساڵەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئیمزای لەسەر دامەزارندنی 18 كارمەندی كورد بۆ فەرمانگەی تەندروستی كەركوك كردووە، بەڵام راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت رێگرە لە دەستبەكاربوونیان، كە لە بنەڕەتدا هیچ گرفتێكی یاساییان نییەو تەنها بیانوویان بۆ دەدۆزێتەوە”.
ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكدا ئەوەشی بۆ هەواڵ ئاشكرا كرد كە لە ئێستاشدا پارێزگار بە وەكالەت بە نوسراوێك داوای ئەوە دەكات كە كار بە سەرژمێری ساڵی 1957 نەكرێت و ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە”. 
بەوتەی ئەڵماس فازڵ، راكان جبوریان لە پێشێلكارییەكانی بەرانبەر كورد ئاگادار كردۆتەوە رێگر دەبن لە هەر جۆرە كارێكی نایاسایی كە بیەوێت بیكات، هەروەها راشیگەیاند:”ئەگەر ئەنجومەن بتوانێت دانیشتینی ئاسایی خۆی بباتەڕێوە ئەوە راكان جبوریش ناتوانێت ئەو هەنگاوە خراپانە دژی كورد بنات”، وتیشی:”لە ئێستاشدا پێمان راگەیاندووە بە هەر شێوەیەك بێت رێگرین لە ئەنجامدانی ئەو كارانەی”. 
ئەڵماس فازڵ، باسی لەوەشكرد:” لە هەنگاوێكی دیكەشیدا كە تەنها مەرامی دروستكردنی كێشەیە بۆ كورد، راكان جبوری داوای چۆڵكردنی خانووەكانی بەرانبەر گەڕەكی گۆڕەپانی ئاهەنگەكان دەكات بەبیانووی ئەوەی ئەو زەویانە موڵكی حكومەتن و نەوتاوین، بەڵام نە ئەو بڕیارە و نە هیچ بڕیاریكی لەو شێوەیەی بۆ ناچیتەسەرو بەهەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە، ئەستەمە بتوانێت زیان بە ماڵی هیچ كوردێك بگەیەنێت”.       

‌ 1210 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:34:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved