»  کوردستان
بارزانی چاوی لە كورسییەكەی مەعسومە



بە هۆی زۆری كاندیدەكانیەوە یەكێتی پرسی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری بە جدی وەرناگرێت، لەبەرانبەردا پارتی كە ئێستا هێڵی سووری لەسەر هیچ كەسێك بۆ پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و پەرلەمان نییە، چاوی لە كورسی سەرۆكایەتییەو بە مەرجی زیادكردنی دەسەڵاتەكانی ئەو پۆستە پێی باشە بۆ مەسعود بارزانی بێت.
پرسی پێكهێنانی حكومەت و چنینەوەی شایستەكانی هەڵبژاردن گەرموگوڕی بە خۆوە دەبینێت و بۆ سەرۆكایەتی حكومەت لایەنە شیعییەكان لەنێو خۆیاندا لە وتووێژدان و سونەكانیش تا ئێستا دیار نییە كێ كاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
سەبارەت بە كوردیش هەردوو حیزبی خاوەن زۆرترین كورسییەكانی كورد (یەكێتی و پارتی) چ بە جیاو چ پێكەوە بەشداری دانیشتن و  دانوستان و سەردانەكانن لە بەغدا.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە دانیشتنەكانەوە یەكێتی كە لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە جگە لە ماوەی چەند مانگێك نەبێت كە غازی عجیل یاوەر بە دانان كرا بەسەرۆك كۆماری كاتی، ئەو پۆستەی لابووە، لە ئێستادا چەندین كاندیدی بۆی هەیە كە دیارترینیان خۆكاندیدكرنی هەر یەك لە محەمەد سابیرو دكتۆر لەتیف رەشیدن، هاوكات دكتۆر فوئاد مەعسوم-یش چاوی لەوەیە چوار ساڵی دیكە لەسەر كورسییەكە دابنیشێت، هەرچی رەوتێكی ناو ئەو حیزبەیە هاوسۆزن لەگەڵ بەرهەم ساڵح جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، هەربۆیە یەكێتی بە جدی نابینرێت لە هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكەو تا ئێستا بە رەسمی هیچ ناوێكی تەرح نەكردووە.
لە بەرانبەردا پارتی پێی باشە ئەم گەڕە پۆستی سەرۆك كۆمار لای ئەو بێت و بە مەرجی پێدانی گرەنتییەك بۆ زیادكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار، چاوی لەوەیە مەسعود بارزانی سەرۆكی حزبەكەی كاندید بكات، هەر بۆیە ئێستا ئەو حیزبە نەرمی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەنوێنێت و هێڵی سووری بۆ هیچ كەسێك نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی دوو سەرۆكایەتییەكەی دیكە بەتایبەتی حەیدەر عەبادی كە پارتی بە داگیركەری كەركوك ناوی دەبات، ئێستا یەكێتی تێبێنی هەیە لەسەری نەك پارتی، بەڵام بە پێی لێدوانێكی شارەزاییەكی دەستوری و قانونی بۆ هەواڵ، تەنها بە هەمواری دەستووری دەتوانرێت دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار زیاد بكرێت.
پارتیش بۆ ئەو ئەگەڕەو یان بوونی لاری لەلایەن عێراقییەكانەوە پلانی (B) داناوەو ئەگەر پۆستەكە بدرێت بە یەكێتی ئەوە پارتی پێی باشە بدرێت بە عەدنان موفتی.

‌ 798 جار بینراوه‌
6/29/2018 11:37:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved