نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
ریكڵام و سیستمی كۆیلایەتی .. كەركوك كۆدەكاتەوە
فەرهاد محەمەد


 لەنێو كایەی سەرمایەداریدا مرۆڤ لە كاڵایەك بترازێت هیچی تر نییە، ئەمڕۆ سەرمایەداریی مۆدێرنە مۆدێلێكی نوێی بەكاڵاكردن و كۆیلەكردنی رۆحی ئینسانی هێناوەتەوە كایەوە، مۆدێلێك جیاواز لە سیستمی دەرەبەگایەتی و سیستمی كۆیلایەتی، ئەم مۆدێلە دەستی لەگەڵ یاسا و شەرعیەتی مەعریفەی مۆدێرنە تێكهەڵكێشاوە، لە ئێستادا بە پێناسەیەكی سادە دەتوانین بڵێین مرۆڤ ئازادە لەنێو ئەو ئازادیەیی كە بەفلتەری سەرمایەداری و چینی بورژوازیەتدا تێپەڕبوە، مرۆڤ ئازادە.. بەڵام تا ئەو شوێنەی سەرمایەداری سنوری بۆ كێشاوە، ئازادە لەنێو چوارچێوەی سەرمایەداری و بەرهەمەكانی، بەپاڵ ئەمەوە كۆمپانیەكانی ریكڵام هەموو جۆرە ستراتیژێكی خۆیان چڕ ئەكەنەوە لەوەی زۆرترین بەكاربەر و بینەر قەناعەت پێ بكەن كە چ شتێك بۆ ئەوان باش و بەسوودە لە بەرامبەردا دەیانەوێت ئەوەش دیاریبكەن چ شتێك بۆ ئەوان پێویست نیە، هەموو شوێنێك پڕە لە تەڵەی سیستمی سەرمایەداری، سەر شۆستەو شەقامەكانی بازاڕ، ستونی رۆژنامەكان، ماوەی نێوان هەموو پڕۆگرامە تەلفزیۆنێ و رادیۆیەكان، سایت و تۆرە كۆمەڵایەتیەكانی ئینتەرنێت، لەنێو ئەم فەزایەدا كە سەرمایەداری بە جۆرەها كورتە گۆرانی، فیلم بۆ كاڵاكان، دەستەواژەو قسەی كۆمیدی نێو گرتەكانی، جۆرەها وشەو گەمەی زمانەوانی و بەڵێنی سەرسوڕهێنەری، هەموو ئەمانە تەڵەیەكن سەرمایەداری بۆ نەست و هەستی ئینسانی بەكاربەری داناوە لە رێگەی ئەمەوە كۆنترۆڵی بازاڕو بەرهەمەكانی پێدەكەن، ریكڵامەكانی مۆدێرنە هەموو ئامانجێكیان چڕبۆتەوە لەكاركردن لەسەر سۆزی جەماوە، لە هەرشوێنێك جەستەیەكی بەكاربەر هەبێت سەرمایەداری و تەڵەكانی ئامادەگییان هەیە، لەبەرامبەردا پەنا ئەبەنە بەرهەموو كارەكتەرێكی بەناوبانگی نێو كۆمەڵ و هەموو جۆرە بوونەوەرێك كەبتوانێت رۆڵ بگێڕێت لە قەناعەت پێكردن وروژاندنی سایكلۆژیای تاك و بەكارهێنەر، بەكورتی لەنێو ریكڵامكرندا كارەكتەرە دیارەكانی كۆمەڵگەو ژنان بەتایبەت هتد.. هەڵواسراون بە نووكی قوالبی رواكەركەوە كە (سەرمایەداریە)، ریكڵام و هێزی ریكڵام لە ئێستادا بریتیە لە پرۆسەیەك كە خەڵكی تێدا ئاڕاستە دەكرێت، چیتر ریكڵام لەوە تەسك نەبووتەوە تەنها زانیاری دەربارەی كاڵاكان بگوازێتەوە، لە ئێستادا ریكڵام لە پەیوەندیەكی بەهێزو پتەودایە لەگەڵ گەشەی ئابووری خاوەن كار، ئەمەش رێگا خۆشكەرە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بازاڕ. هێربرت ماركیوز دەڵێت:" كۆمەڵگای پیشەسازیی پێشكەوتوو سیفەتی رۆسنالێتی بەسەر سیفەتی نارۆسنالێتی دەبەخشێت، بەوپێیەی پێداویستیی ناپێویست دەگۆڕێت بۆ پێداویستی زەرووری". واتا "خەڵك لەڕێگەی كاڵاكانیانەوە پێناسەی خۆیان دەكەن. ماهیەت و رۆحی خۆیان لە ئۆتۆمبیل و ئامێری تەلەفزیۆن و ماڵی رازاوەو تاخمی قەنەفەو ماركەی پیڵاوو جلوبەرگی مۆدێرندا دەبیننەوە، هێربرت ماركیوز پێیوایە لەسایەی ئەم بارودۆخەدا مەحاڵە مرۆڤ سەروەری خۆی بێت و ستایلی ژیانی خۆی هەڵبژێرێت، گوزارشت لەو واقیعە دەكات كە مرۆڤ ناچارو ملكەچی دەزگای تەكنەلۆژی بووە، بەشێوەیەك بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ دابیندەكات. بەكارهێنەر وەكو جۆرێك لە ئالوودەبوون لاساییكردنی كوێرانەی دەوروبەر بنچینەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی پیشەسازی و بەرهەم هێنانی زیاد لەپێویست، سەرمایەداری ئەو وەهمە بۆخەڵك دروست دەكات كەكاڵای ناپێویست گرنگترین شتە بۆ بەكارهێنەر. سەرمایەداری بانگەشەی ئەوە دەكات كەمرۆڤ ئازادە لە هەڵبژاردنی كەل و پەلەكانی، بەڵام ئەو لە قووڵاییدا ئیرادەی لێ زەوتكردوە، كاڵاو بەرهەمێكی بەسەردا دەسەپێنرێت كە پێویستی پێی نییە، كەچی هەستدەكات شتێكی زەروورە، ژیان بەلایەوە گرنگ نییە، بەڵكو ئەوەی گرنگە وەك ئەوانی تربێت، بۆیە هەستێكی وەهمی لا دروستدەكات گوایە سەركەوتوو بووە، واتا بونیادنانی پێناسەیەكی دەستكرد، دیدی خەڵكی بەلاوە گرنگە نەك رازیبوون لەخودی خۆی.

‌ 556 جار بینراوه‌
6/30/2018 12:13:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved