»  وەرزش
لاوانی كەركوك ئامادەی مۆندیال دەبن




رێكخراوی رۆحی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، بە تیپێك بەشداری لەو چالاكیانە دەكات  كە لە پەراوێزی یارییەكانی مۆندیال لە روسیا ئەنجام دەدرێن و سێ یاریزانی تیپەكەش  كەركوكین.
خالد زەینەڵ لێپرسراوی لقی كەركوكی رێكخراوەكە سەبارەت كاروچالاكی شاندی عێراق بۆ (هەواڵ) وتی: “رێكخراوەكەمان تاكە رێكخراوە لە وڵاتانی عەرەبی بەشداری لە چالاكیەكانی فیفا لە پەراوێزی مۆندیال لە روسیا دەكات “.
وتیشی:” شاندەكە پێكهاتووە لە( شێخ محەمەد نەقیب سەرۆكی شاندەكەو سەركردەی تیپەكە خاتوو ژیانەو چواریاریزان (دوو كوڕو دووكچ ) كە سێ یاریزانیان خەڵكی شاری كەركوكن و بریتین لە (یوسف ئاسۆ، زەینب عیماد، قاسم ئەحمەد) و هەروەها( ئیخڵاس بوتڕس) لە شاری هەولێر “.
خالید زەینەڵ ئاماژەی بۆ  ئەوەشكرد:” تیپەكە بەشداری دەكات لە فێستیڤاڵی (تۆپی پێ لە پێناو هیوا) كە خۆی لە (فوتبۆڵ فری) دەبینێتەوە كە فیفا بۆ رێكخراوە نێودوڵەتیەكان لە پەراوێزی مۆندیال سازی دەكات “.
ئاماژەی بەوەشكرد:” فێستیڤاڵەكە رۆژی 26 ئەم مانگە دەستیپێكردو ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت”.

‌ 891 جار بینراوه‌
6/30/2018 12:22:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved