»  وەرزش
دكتۆر دیار بۆ لێكۆڵینەوەیەكی وەرزشی لە روسیایە



دكتۆر دیار فەخرەدین وانەبێژ لە كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی كەركوك بە ئامانجی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی وەرزشی  لە ئێستادا لە وڵاتی روسیایە.
دكتۆر دیار فەخرەدین  سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكەی بۆ (هەواڵ) وتی:”  یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیام  بە دەرفەتزانی بۆ ئەنجامدانی لێكۆلێنەوەیەك كە زۆر نزیكە لە تێزی بڕوانامەی دكتۆراكەم “.
وتیشی:”لێكۆڵینەوەكەم لەسەر گەشتوگوزاری وەرزشیە، هەروەها بە بازاڕكردن لە وەرزش و بە بازاڕكردنی یاریی تۆپی پێ “.
دكتۆر دیار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد :” لە لێكۆڵینەوەكەیدا ئەو رێكارانە دەخاتەڕوو كە فیفا وەك سەپەرشتیاری مۆندیال كە بۆتە سەرچاوەیەكی زەبەلاحی داهات كە بە دەوڵەمەندترین رێكخراوی وەرزشی دادەنرێت بە هەمانشێوەش رووسیا وەك وڵاتێكی رێكخەر “. 
ئەوەشیخستەڕوو:” لە وڵاتە پێشكەوتووكاندا وەرزش بۆتە سەرچاوەی داهات و وەبەرهێنان نەك بە پێچەوانەوەی ئێرە، لێكۆڵینەوەكەشم یەكەمین لێكۆڵێنەوەیە لە سەر ئاستی عێراق “.

‌ 228 جار بینراوه‌
6/30/2018 12:22:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved