نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
ئایا ئێمە دوژمنی خۆمانین؟



شاری كەركوك لە دوای شازدەی ئۆكتۆبەرەوە بۆتە گۆڕەپانێكی گەورەی ململانێی سیاسی و هەر لایەنەو دەیەوێت بەلای خۆیدا رایبكێشێت بێ ئەوەی هیچیان گوێ بە ئیرادەو ویستی خەڵكی شارەكە بدەن، لەپاڵ ئەو هەموو ململانێ ناوخۆو ئیقلیمی و جیهانییەی لەسەر شارەكە لە دوورو نزیكەوە دەكرێت، خەڵكی شارەكەش كە زۆرینەی كوردن هەمیشە و بەردەوام ئەوەی لە رێگەی پروپاگەندەكانەوە بەخۆیانی دەكەن تا ئێستا هیچ دوژمنێك بەسەری نەهێناوین، بە بیرەوەری خەڵكی ئەم شارە هەر لە سەردەمی بەعس و حەملەكانی عەلی كیمیاوییەوە بۆ سەركورد بانگەشەی (هات هات) هەبووەو دواتر لەدوای داگیركردنی موسڵ و هێرشكردنە سەر مەخمور و لەم دواییانەش بۆ پرۆسەكانی هەڵبژاردن و تا ئێستا بەردەوامە، دوایین هات هاتەكانیش لە شازدەی ئۆكتۆبەر لەم شارەدا بە تەواوی بەرجەستەكرا، هەروەك لەدوای ئەو رووداوەوە هەندێك لە كەناڵەكان بوونە تابووری پێنجەم و باسی وێرانكردنی شارەكەو لەناودانی خەڵكەكەی دەكرد هێندەی تر كەركوكی خستە بەر مەترسیی و پرسیاری گوماناوییەوە، دواتر هەموو مەسەلەكە لە كۆمەڵێك رێككەوتن بترازێت هیچی تر نەبوو، تاكە بەڵگەیەك لەسەر ئەم مەبەستە بە مێشكی ئێمەدا بێت هەموو ئەمە كاردانەوەی سیاسییە بۆ بەزاندنی ورەی خەڵك و یاریكردنە بە موقەدەراتی كورد بۆ ئەوەی مەسەلە چارەنووسسازو گرفتە ناوخۆییەكان و كێشەو قەیرانەكان لە بیری تاكی كورد ببەنەوە. 
ئێستاو ماوەیەكە پروپاگەندەی هێرشەكانی داعش بۆسەر كەركوك بە گشتی و لەناو میلەتی كورد بە تایبەت سەری هەڵداوە، كە بۆتە هۆی نائارامی شارەكەو قەرەباڵغی بازارگەی كۆفرۆشەكان و بانزینخانەكان و تەنانەت ناوەخانەكانیشكڕیاری زۆریان لەسەرە وەك بڵێی گەشتێكی تر بەرەو هەسارەیەكی دوور دەستپێدەكات، جا پرسیارەكە ئەوەیە كەی داعش هێندە تۆقێنەربووە؟!
ئاشكرایە دوای ئەوەی هێزەكانی عێراق سەنگەریان بۆ داعش چۆڵكرد، كورد لە رێگەی پێشمەرگەوە تاكە هێزبوو رووبەرووی داعش بوونەوەو ماوەی سێ ساڵی تەواو و شەڕی بەردەوام داعش نەیتوانی یەك تاكە بستێك لە شاری كەركوك و دەوروبەری نزیك بێتەوە، بۆیە وەك هەموو نەتەوەو ئیتنە جیاجیاكان پارێزراو بوون، بە هاتنی داعشیش هەر هەموو دەكەونە بەر هەڕەشەی كوشتوبڕەوە، كەچی كورد لە كەركوك بەدەر لە هەموو نەتەوەكانی تر نیگەران بووەو ترسی لێ نیشتووە، ئەمە لە كاتێكدایە هێزەكانی عێراق لەو شوێنانە هەن و لەكاتی پێویست هێزەكانی پێشمەرگەش دێنە كەركوك و بە هاوبەشی پارێزگاری لە شارەكە دەكەن. 
ئەوەی لە ئێمە شاراوە نییەو دەیانەوێت پەردەپۆشبكرێت ئەوەیە كە پلانێكی ناوخۆیی و ئیقلیمی بۆسەر كەركوك هەیە بۆ خاڵیكردنەوەی خەڵكی كورد لە شارەكە و بەڵگەش هەنگاوی یەكەمیانە لە داقوق و دەوروبەری، بۆیە پێویستە خەڵكی شارەكە چاوكراوەترو وریاتر بن بۆ مەسەلەكان و هاوكێشەكان بە هۆشمەندی چارەسەر بكەن نەك بە هاش وهوش و هاتهاتەكەی سەردەمی عەلی كیمیاوی.
 

ئیمزا
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ

‌ 710 جار بینراوه‌
6/30/2018 12:29:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved