»  کوردستان
راگەیەنراوێك لە شوان داودی-یەوە



كوردستانیانی خۆشەویست

كەركوكییە خۆڕاگرەكان

 

لە 2018/6/30 كۆتایی بەخولی پەرلەمانیمان هات، بەپێویستی دەزانم زۆر سوپاسی هەڤاڵ و هاوڕێ و دۆست و ئەوكەسانە بكەم كەپاڵپشت و هاوكارم بوون.

لەماوەی چوارساڵی ڕابردودا ئەوەی پێم كرابێت لە ئەركی نوێنەرایەتیكردنم چی وەك وتەبێژی فراكسیۆن چی وەك بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری و راگەیانی پەرلەمان چی وەك پەرلەمانتارێكی كوردو چی وەكو نوێنەری كەركوك بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەگشتی وشاری كەركوكی خۆڕاگر بەتایبەت درێغیم نەكردووە، لەم ڕووەوە ویژدانم ئاسودەیەو لە رۆژانی ئایندە كۆی چالاكییە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانم كە لە ماوەی پەرلەمانتاریم ئەنجامم داوە بۆ رای گشتی بڵاودەكەمەوە.

هەر لێرەشەوە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە كارێكیان كەوتبێتە لام لەو ماوەیەدا و توانای جێبەجێكردنیم نەبووبێ، هەروەها داوای لێبوردن دەكەم لە هە ر ئەركێك كە جێبەجێكرنی لە توانامدا نەبوبێ، هەروەها زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە بە رەخنەی بونیاتنەرانەو لە كاتی گونجاودا ئاگاداریان كردومەتەوە لە هەر كەموكورتییەك و لێرەشەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوسەری ئازیزو منداڵەكانم بكەم كە لەو چوار ساڵەدا جگە لە بارقورسی و دووری لێیان توشی چەندین تانەو تەشەرو ئاستەنگی و هەڕەشە و دڵەڕاوكی بوونەتەوە بە هۆی هەڵوێستە سیاسییەكانمەوە.

 لێرەشەوە پیرۆزبایی لەپەرلەمانتارانی ئایندە دەكەم وهیوادارم سەركەوتوبن لەئەركەكانیانداو چوارساڵی پڕ بەرهەم بێت بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

 

براتان

شــوان داودی

 ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی

نوێنەرانی عێراق

 

‌ 528 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:09:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved