نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
سێ جۆر رێكخستنی​ داعش لە عێراق ماوە


 

راپۆرتێكی هەواڵگری پاشماوەی رێكخستنەكانی داعش لە عێراق بۆ سێ جۆر دەگەڕێنێتەوە، جەختیش دەكاتەوە لەوەی ژمارە داعشەكان سێ هەزار چەكدار دەبن لەگەڵ شانە نوستوەكان كە پاڵپشتی لۆجستی ناڕاستەوخۆی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە دەكەن.

بەپێی راپۆرتەكە كە كۆپییەكی دەست (هەواڵ) كەوتووە، داعش دابەشی سەر سێ جۆر لە عێراق دەكات، یەكەمیان ئەو داعشانەن كە لە شەڕەكانی موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبارو حەویجە شكستیان خواردو مەزەندە دەكرێت ژمارەیان دوو هەزار كەس بێت، بۆ دروستی ژمارەكەش پشت بەو بەڵگانە دەبەسترێت كە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە شەڕەكاندا دەستیان كەوتووەو ئەوەش نەزانراوە كە ئەو ژمارە چەندیان لێ كوژراوەو چەندیان لێ دەستبەسەر كراوە، ئەوانیش لە دەشتایی و گردۆڵكەكان خۆیان حەشارداوە لێرەو لەوێ بازگەی وەهمی و نایاسایی لە رێگای سەڵاحەدین- كەركوك  و كەركوك- دیالەو كەركوك – بەغدا و كەركوك –سەڵاحەدین و بێجی و حەدیسە دادەنێن.

هەر بە پێی راپۆرتەكە، جۆری دووەمی پاشماوەكانی داعش بریتین لە شانە نوستووەكان و كاری ئەوان تەنها پاڵپشتی لۆجیستی رێكخراوەكەیەو كاری ئەمنی و سەربازی ئەنجام نادەن.

راپۆرتەكە دەشڵێت:” جۆری سێیەمی پاشماوەكانی داعش بریتن لەو كەسانەی كە نوێنەرایەتی پەیكەری رێكخستنی نهێنی داعش دەكەن، ئەو كەسانەش لەو ناوچانە بوونیان هەیە كە داعش نەگەیشتووە پێیان، وەك ناوچەكانی دەوروبەری بەغداو فوراتی ناوەڕاست و باشور و بەشێوەی شەڕكەری تارمایی شەڕدەكەن و پێویستیان بە كاتێكی زۆر دەبێت بۆ جێبەجێكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە:” هەردوو جۆری یەكەم و سێیەم ژمارەیان سێ هەزار كەس دەبێت بەڵام گروپی دووەم ژمارەكەی نەزانراوە.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەوتاری هەفتانەی حكومەتدا ئاماژەی بە مەترسییە نوێیەكانی داعش دابوو و وتبووی ئێستا لە پشتی دیوارەوە لەگەڵمان دەجەنگن، ئەوەشی ئاشكرا كردبوو كە تابوری پێنجەم لە ناو و دەرەوەی وڵات كار بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق دەكەنەوە.

‌ 814 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:14:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved