»  کوردستان
قایمقامێكی دیكەی كورد لادەبرێت



 راكان جبوری پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك، قایمقامی داقوق بە پاساوی پابەندنەبوون بە دوام كردنەوە لە پۆستەكەی دووردەخاتەوەو قایمقامیش دەڵێت:”  بڕیارەكەی نایاساییەو لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدەدەم”.
دكتۆر ئەمیرخودا كەرەم، قایمقامی قەزای داقوق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بڕیارەكەی راكان جبوری ، كە منی لەسەر كار لابردووە نایاساییەو منیش لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیارەكە دەدەم “، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو جێگری پارێزگاری كەركوكەو بەهیچ یاسایەك بۆ نیە من لە سەركار لابدات، ئەو یاسایەی كە منی پێ لاداوە یاسای 39 یە كە لە بنەڕەتدا بۆ دامەزراندنە نەك لە كار لابردن”. 
قایمقامی لەسەر كارلابراوی قەزای داقوق وتیشی:” بۆ ماوەی 40 رۆژ شوێنەكەی من داگیر كرابوو لە قایمقامیەتی داقوق و راكان جبوری موباشەرەی بۆ نەنوسیم كە بگەڕێمەوە سەر كارەكانی خۆم، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بڕیارەكە نایاساییەو بەرپرسیارێتی لەسەر خۆی لاداوە وتویەتی لە ژێر رۆشنانی ئەو سێ خاڵەی كە ئەنجومەنی قەزای داقوق پێیانداوە لەسەر كار لایدام”. 
بەوتەی ئەمیر خودا كەرەم،:”ئەو سێ خاڵە كە بریتین لە راپرسی و هەڵكردنی ئاڵاو پەكەكە، كە هەر سێكیان لە هیچ یاسایەك نەهاتووە كە قایمقامی پێ لەسەر كار لابدرێت “، وتیشی:” ئەو پۆستە هی كوردەو لە ناو كوردیش پشكی یەكێتییەو بێدەنگ نابین بەرانبەر ئەو بڕیارە “.

‌ 610 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:15:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved