»  کوردستان
كۆبوونەوەی سەركردەكانی سوننە لە ئەنقەرە شكستدێنێت


 

 

لە كۆبوونەیەكیاندا لە ئەنقەرە بە هۆی دەستوەردانی توركیاوە هێزە سوننیەكانی عێراق بۆ یەكریزی لە هەڵوێستی سیاسییان بۆ پێكهێنانی (هاوپەیمانی یەكگرتوو) و پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دانوستان لەگەڵ لایەنی كوردو شیعە تووشی شكست دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ) كۆتایی هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەكەی ئەنقەرەی نێوان سەلیم جبووری سەرۆكی ماوەبەسەرچووی ئەنجومەنی نوێنەران و جەمال كەربولی سەرۆكی حیزبی (الحل)، خەمیس خەنجەر بزنسمانی ناسراو و سەرۆكی پرۆژەی عەرەبی، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانی قەرار، لەگەڵ زافر عانی فەرماندە لە هاوپەیمانی و چەندین كەسایەتی تری ناو كۆبوونەوەكە  بۆ یەكخستنی ماڵی سوننەی عەرەبی عێراق بۆچوونەكانیان یەكینەگرتەوەو نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك و شكستیان هێنا.

بەپێی سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، رایگەیاند:  قەبارەی ناكۆكی نێوان كەسێتیەكانی سوننە زۆر گەورەبوو، بەهۆی دەستوەردانەكانی توركیاو  بەرژەوەندیە حیزبی و تاكە كەسییەكان بووە هۆی خوڵقاندنی دوو لایەنی ناكۆك و بەو هۆیەشەوە هەوڵەكانیان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی یەكگرتوو سوننەكان لە عێراق بێ ئەنجام بوو.

‌ 173 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:30:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved