نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ســوپای عێراق داوای هەماهەنگی لە پێشمەرگە دەكات


 

 

 

بە وتەی فەرماندەیەكی پێشمەرگە سەردانی وەفدەكەی سوپای عێراق بۆ لای پێشمەرگە، بە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێك دژی داعش بووە. 

وەستا رەسول، فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا تایبەتدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو وەفدەی سوپای عێراق كە سەردانی پێشمەرگەیان كردووە، ئامانج لێی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بووە لە سنورەكانی داقوق و خورماتوو”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە لەو سنورانە دەكەونە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە كە مەترسیی هەبوونی داعش لێدەكرێت  و خۆیان حەشاردابێت”.

بەوتەی ئەو فەرماندەیەی هێزەكانی پێشمەرگە، دروستكردنی ئەو هەماهەنگیەش بۆ ئەوەیە كە لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكە ئەو هێزە عێراقییە نەچێتە سنوری هێزەكانی پێشمەرگە، باسی لەوەشكرد:”تەنها دوو ئەفسەری پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكەی عێراقدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە”.

وەستا رەسول،  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو هەماهەنگییە هەواڵگری بووەو بۆ بابەتێكی دیاریكراوە”.

هاوكات راشیگەیاند:”داعش دوژمنی هەموانەو ئێمە بە بەردەوام هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی دژ بەداعش هەیەو ژووری ئۆپەراسیۆنمان هەیە، بۆ ئەمجارەش عێراقیش بەشداربووە تێیدا”.

فەرماندەكەی هێزی پێشمەرگە، سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سنوری كەركوك و دروستكردنی ژورێكی هاوبەش لەگەڵ لایەنی عێراقی و هاوپەیمانان، وتی:”دروستكردنی ئەو ژورە پەیوەندی بە بڕیارێكی سیاسی گەورە هەیە لە عێراق”، روونشیكردەوە:”سێ هۆكار ئەو هەماهەنگیەی باس دەكرێت دواخستووە، ئەوەش بابەتی هەڵبژاردنە كە تائێستا یەكلا نەبۆتەو پێكنەهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە كە حكومەتی نوێ دەكرێت ئەو بڕیارە بدات و خاڵێكی دیكەی رێگریش ئەوەیە كە عەرەب و توركمانی شۆڤێنی رێگرن و بەرهەڵستكاری ئەو بڕیارە دەكەن”.

فەرماندەكەی پێشمەرگە نەشیشاردەوە:” وەكو هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەكانیش لێكتێگەیشتنمان  لەسەر ئەو بابەتە هەیە”.

 

‌ 1034 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:31:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved